زرێبار هەورامی: ناوى ئەوانە ئاشکرا دەکەم کە ڕێگرن لەبەردەم کارو پڕۆژەکانم دیمانە و راپۆرت

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

خانمە بازرگان زرێبار هەورامی، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "یارمه‌تیدانی ئه‌وانیتر ئاسووده‌م ده‌کات، یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی دارایی به‌خشینه‌ ده‌بێت فێری ئه‌وه‌ بیت خاوه‌نی هه‌ر چه‌ندێک بیێ ده‌بێت بیبەخشێت".

زرێبار هەورامى لەبەشێکى ترى قسەکانیدا بۆ نوچەنێت، باس لەوەدەکات دەیەوێ پڕۆژەى گەورەتر دابمەزرێنێت لە کوردستان، بەڵام ڕێگرى هەیە و دەشڵێت، "لە داهاتووى ناوى ئەوانە ئاشکرا دەکەم ڕێگرن لەبەردەم کار و پڕۆژەکانم."

دەقى دیمانەى زرێبار هەورامى لەگەڵ نوچەنێت:

نوچەنێت: ئێوە ماوەیەکی زۆرە کارگەی جل و بەرگتان دامەزراندوە ، ئەوەی ئێمە ئاگاداربین باوکت لەپشتت بووە وهاوکاری کردووی ، لە کارگەکەت کۆمەڵێک ژن دەبینرێت خەریکی دوورینی جلن، ئەم بیرۆکەیە سەرەتا چۆن دروستبوو؟

زرێبار هەورامی: سەرەتای دروست بوونی کارگەی زرێبار دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (2014) کە ئەوکات ھیچ کارگەیەکی لەو شێوەیە لە کوردستان بوونى نەبوو، سەرەتا کارگەکەم بەدوورینى جلی پێشمەرگە دەستی پێکرد، دواتر فراوان بوو، ئێستا ھەموو جۆرە جلوبەرگێک دەگرێتەوە، کە لە ئێستادا بۆتە براندێکی خۆماڵی و وڵاتانی دراوسێ، بیرۆکەی خۆم خانەوادەکەم بوو.

نوچەنێت: دامەزراندنی ئەم کارگەیە تەنیا بۆ فێربوونی ژنان و کچانە یان بۆ ناوبانگ و بازرگانییە؟

زرێبار هەورامی: پێش ئەوەی دەست بەم کارە بکەم خۆم ناوبانگەکەم ھەبوو، ئەم کارگەیە بۆ ئەوەیە کە ھەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان برەخسێنم و لەلایەکیتر  پارەی کوردستان نەچێتە دەرەوە و وڵاتانى دراوسێ.

نوچەنێت: لە سوشیال میدیا بە کورتە ڤیدیویەک ئاماژەت بەوە کردووە کە دەتانەوێت گەرم کەرەوە بۆ قوتابخانەکان بکڕن، ئایا وەک بازرگانێک خۆتان پیشان دەدەن، یان  مەبەست لێى کاری خێرخوازییە؟ 

زرێبار هەورامی: لەڕاستیدا لە ساڵى (2014)  من کاری خێرخوازی دەکەم، ئەم کارەشەم یەکەم جارم نییە و پێشتر کارى ترى خێرخوازیم کردووە.

نوچەنێت: ئایا ئەوە کاری حکومەتە خەمخۆر بێت یان خەڵکی خێرخواز؟

زرێبار هەورامی: وەک خۆم پێم خۆشبوو لەم کارەدا ھاوکاری حکومەت بم، بۆیە بڕیارمدا کۆمەڵێک گەرمکەرەوە بۆ قوتابخانەکان بکڕم.

نوچەنێت: ئێوە کە بزنس دەکەن، بۆ داهاتوو پرۆژەی چیتان هەیە خزمەت بە ژن و ئافرەتان بکات؟

زرێبار هەورامی: ئەگەر ڕێگری دروست نەبێت، حەز دەکەم پرۆژەکى گەورە دروست بکەم، بەڵام رێگری ھەیە لە کارەکان، بۆیە لە داھاتوودا ئاشکرای دەکەم کە کێ ڕێگرە لەبەردەم کار و پڕۆژەکانمدا.

نوچەنێت: ئەم کارانەی ئەنجامیان دەدەی سوودە ماددییەکەى تەنها بۆ خۆتان هەیە؟

زرێبار هەورامی: ھیچ سوودێکی نییە تەنیا، وە یه‌کێکه‌ له‌و پرۆژانه‌ی ده‌توانم بڵێم تا کۆتایی ته‌مه‌نم شانازی پێوه‌ ده‌که‌م، چونکه‌ ئامانجی ژیانم ئه‌مه بووە، یارمه‌تیدانی ئه‌وانیتر زیاتر ئاسووده‌م ده‌کات،یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی دارایی به‌خشینه، بۆیە‌ ده‌بێت فێری ئه‌وه‌ بیین خاوه‌نی هه‌ر چه‌ندێک بێ ده‌بێت بەشێکى لێ ببەخشیت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین