ئیلهامى عشق: ئه‌ردۆغان باش ئه‌وه ده‌زانێت به‌بێ كورد هیچ شتێك له توركیا سه‌رناكه‌وێت
دیمانه‌ى تایبه‌ت به نوچه‌نێت
بۆ پڕۆسه‌یه‌كى نوێى ئاشتى، ده‌كرێت كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنى دۆڵمه‌باخچه بكرێته‌وه
هۆكار چی‌بوو لایه‌نه‌كانى پڕۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر رێككه‌وتنانه‌مه‌ى دۆڵمه باخچه پاشگه‌ز بوونه‌وه؟ كێشه‌كه له چیدا بوو؟
له دوا پڕۆسه‌ى ئاشتیدا، تاڕاده‌یه‌كى باش هه‌موو شته‌كان نوسرابوون و ئاشكرا كرابوون. رێككه‌وتنامه‌ى دۆڵمه‌باخچه به ئامانجى گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى ئاشتییانه له پڕۆسه‌ى ئاشتى خرایه‌ڕوو، دوا راده رێككه‌وتنامه‌یه‌كى باڵا و گرنگ بوو. هاوكات چاوپێكه‌وتن و رێككه‌وتنامه‌یه‌كى فه‌رمى نێوان لایه‌نى كورد و ده‌وڵه‌تى تورك بوو، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌یتوانى پڕۆسه‌كه سه‌ربخات و به ئامانجى خۆى بگات. له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌پێش ئه‌و راگه‌یاندنه فه‌رمییه، پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تاكلایانه، كۆتایی پێهاتبوو. په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه چیتر پابه‌ندنى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى ئاكپارتى نابن و پڕۆسه‌كه له رێڕه‌وى خۆى ده‌رچووه.
ئه‌گه‌ر به‌وردى ته‌ماشا بكه‌ین هه‌مان رۆژى راگه‌یاندنى رێككه‌وتننامه‌ى دۆڵمه‌باخچه، ئه‌ندامانى باڵاى په‌كه‌كه هه‌ریه‌ك له مسته‌فا قه‌ره‌سو، به‌سێ هۆزان لێدوانى تووندیان دژى ئه‌و به‌یاننامه‌یه هه‌بوو. ئه‌وه‌ش خزمه‌تى پڕۆسه‌كه‌ى نه‌كرد. ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه راگه‌یه‌نراوى دۆڵمه‌باخچه بۆ ئه‌وان هیچ مانا و ئه‌همییه‌تێكى نییه.
نزیكبوونه‌وه‌ى په‌یه‌ده له رژێمى ئه‌سه‌د كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى ئاشتى له توركیا هه‌یه
ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌بوو كه پڕۆسه‌ى ئاشتى بۆ په‌كه‌كه كۆتایی پێهاتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌ده‌ویست كه به‌ئاشكرا بڵێن ئێمه كۆتاییمان پێهێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له دوا پڕۆسه‌ى ئاشتیدا، رای گشتى له توركیا پشتیوانى پڕۆسه‌كه بوون و زۆر به ئه‌همییه‌ته‌وه لێیان ده‌ڕوانى و ئومێدیان به ئاشته‌وایی هه‌بوو. كه چیتر خوێنى هیچ كه‌سێك نه‌ڕێژرێت. هه‌ر بۆیه په‌كه‌كه نه‌یده‌ویست لاى رای گشتى له توركیا خۆى وا ئاشكرا بكات كه لایه‌نى په‌كخستنى یان پاشگه‌زبونه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه بووه. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمی پڕۆسه‌كه كۆتایی هاتبوو له‌سه‌روبه‌ندى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنه‌كه‌دا. حكومه‌تى ئاكپارتى ده‌یوست پڕۆسه‌كه درێژ بكاته‌وه له نیه‌تى ئه‌وه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بانگه‌وازى به‌ستى كۆنگره‌یه‌ك بۆ چه‌كدانانى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه بكات. به‌ڵام ئه‌وه بوو له‌پاش مانگێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنى دۆڵمه‌باخچه، له نه‌ورۆزى 2015 له وتاره‌كه‌ى ئۆجه‌لان له ئامه‌د، له نه‌ورۆزدا، ئاماژه‌ى به‌وه نه‌كردبوو. كار وابوو ئیتر پڕۆسه‌كه بێ مانا ده‌بینرا. په‌كه‌كه‌یش هاوسه‌نگى خۆى له په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كاندا و هاوكێشه‌كه‌ى گۆڕى. له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا و له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێككه‌وتبوو. رژێمى سووریاش له به‌هێزبوندا بوو به‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات ده‌مایه‌وه و له‌گه‌ڵ توركیاش كێشه‌كانى قوڵتر بوه‌وه. له‌م رووه‌وه په‌كه‌كه له‌برى چه‌كدانان و ئاشتى له‌گه‌ڵ توركیا، بژارده‌ى مانه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د بوو له‌پای ئه‌وه‌ى له باكوورى سووریا ئیداره‌ى خۆسه‌رى هه‌بێت. هه‌ڵوێستى خۆى وانیشاندا له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د رێككه‌وتووه. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه بوو كه پڕۆسه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ توركیا بارگرانییه‌كه به شانیه‌وه. به‌ڵام نه‌یدویست به ئاشكرا رایبگه‌یه‌نێت كه له پڕۆسه‌كه پاشگه‌زبۆته‌وه، به‌ڵكو به‌بێ ماناكردنى پڕۆسه‌كه و خه‌تاباركردنى لایه‌نى توركیا ویستى خۆى لێ ده‌رباز بكات. به‌سه‌ر ئه‌واندا پڕۆسه‌كه بڕوخێنێت.
له پاش كۆتایی هێنان به پڕۆسه‌ى ئاشتى و ده‌سپێكردنه‌وه شه‌ڕ، لایه‌نى هه‌ده‌په زۆر جه‌خت له گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزى دانوستان و رێككه‌وتننامه‌ى دۆڵمه‌باخچه ده‌كات. ئایا ئه‌مه به‌س نییه كه ویستى كورد بۆ ئاشتى نیشان بدات؟
ده‌وڵه‌تى توركیا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ى وه‌ك به‌ڵگه لایه، ته‌نانه‌ت پشتیوانیشى لێ‌كرد، له‌پاش ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ى بێ ئه‌همیه‌ت كرد و گوێی پێنه‌دا، ئینجا ئه‌ردۆغان نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له به‌ستنى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى دۆڵمه‌باخچه وتیشى" هیچ دانوستانێك له‌ئارادا نییه". به‌ڵام له یه‌كه‌م ساتدا پشتیوانى له‌و رێككه‌وتنه كرد، لێدوانه‌كانى به‌و ئاڕاسته‌یه بوو كاتێ له سه‌فه‌ره‌كه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ڕایه‌وه پشتیوانى خۆى بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕى. تاكوو په‌كه‌كه پاشگه‌زبوه‌وه له پڕۆسه‌كه ئینجا ئه‌ردۆغان له‌دژى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان هه‌ده‌په و حكومه‌ت وه‌ستایه‌وه. هه‌موو رووداوه‌كان له‌به‌ر چاوى هه‌موومانه‌وه بووه. پێموانییه شاراوه‌یی و نهێنى تیابووبێت له پڕۆسه‌كه زۆر شه‌فافانه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كان له قۆناغه‌كانى پڕۆسه‌كه روون و ئاشكرایه بۆ هه‌موو لایه‌ك.
لێره‌دا دوو فاقییه‌ك له‌نێوان بیروڕاى هه‌ده‌په و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه له‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ى دۆڵمه‌باخچه؟
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له توركیا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد نه‌نێت، ئه‌وا چانسى مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن نابێت
رووداوه‌كان له‌به‌ر چاوه‌ى هه‌موومانه‌وه بوو، هیچ شتێكى شاراوه‌ى تیانه‌بوو. په‌كه‌كه ویستى پڕۆسه‌كه په‌كبخات و ئاسته‌نگى دروست كرد. بۆ نموونه پڕۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى ناو خاكى توركیاى وه‌ستاند، مه‌سه‌له‌ى چه‌كدانان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكرایه‌وه. هه‌موو لایه‌ك شایه‌تحاڵى ئه‌مانه‌ن. بۆیه له‌م خاڵه‌دا هه‌ده‌په چی بڵێت یاخود چۆن بیرده‌كاته‌وه، ئه‌وه گرنگ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕیار لاى قه‌ندیله. له‌پێش هه‌موو شتێك پێویسته مرۆڤ راستییه‌كان بڵێت، ئه‌وه ئه‌ركه. بۆ نموونه له‌مڕۆدا ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ئاكپارتى و خودى ئه‌ردۆغان زۆر زاڵمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسى كورد ده‌كات. ئه‌وه واقیعه و ئه‌وه‌تا دانى پیاده‌نێم. ئه‌مه شتێكیتره. به‌ڵام له‌واده‌ى پڕۆسه‌ى ئاشتیدا حكومه‌تى ئاكپارتى هه‌موو هه‌نگاوێكى بۆ به‌رده‌وامى پڕۆسه‌كه نا. به‌ڵام پڕۆسه‌كه شكستى هێنا، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو په‌كه‌كه له سووریا ده‌سكه‌وتى خۆى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێران و سووریا رێككه‌وتبوو. به‌و هۆیه‌شه‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیاى ره‌تكرده‌وه. هه‌ده‌په یاخود هه‌ر لایه‌نێك شتێكی‌تر بڵێت له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و راستییه، ئه‌وا هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت.
دووباره بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌یه‌ك چی بكرێت؟ ده‌كرێ كار له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى دۆڵمه باخچه بكرێته‌وه؟
بێگومان، ده‌شێ دووباره كار له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێته‌وه‌و درێژه‌ى پێبدرێت بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد و كێشه‌ى په‌كه‌كه. ئه‌وه‌تا له دنیا هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕدرێن. له توركیا قه‌یرانى ئابوورى هه‌یه. ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له توركیا نه‌توانێت درێژه به حكومداریی خۆى بدات. ئه‌وه‌تا وه‌زیرى دارایی توركیا ده‌سى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه كه یه‌ك له سێ كه‌سى گرنگى حكومه‌ته.
ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد، بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، له یه‌كێتى ئه‌وروپا به گرنگییه‌وه باسى لێوه‌ده‌كرێت، ره‌نگه قسه‌ش له‌سه‌ر هه‌نگاو و پراكتیكى نوێ بكرێت بۆ داهاتوو. پێشهاته‌كان واى نیشان ده‌دات كه ده‌بێت توركیا چاره‌سه‌رى پرسى كورد به ئاشتییانه بكات. به‌جۆرێك ئیتر به‌بێ چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه توركیا ناتوانێت هه‌نگاو بۆ داهاتووى بنێت، جا پڕۆسه‌یه‌ك وه‌ك رابردوو بێت یان به جۆرێكیتر ئه‌مجاره ده‌بێت هه‌موو پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان بخرێنه به‌رچاو مه‌سه‌له‌ى سووریا به‌تایبه‌ت كه گرێكوێره‌ی به‌رده‌م ئه‌م پرسه‌یه. نزیكبوونه‌وه‌ى په‌یه‌ده له رژێمى ئه‌سه‌د كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى ئاشتى له توركیا هه‌یه. له‌ئێستادا ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده له كۆبوونه‌وه‌دان به خێرایی پێشهاته‌كان به‌ره‌و پێش ده‌چن.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له توركیا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد نه‌نێت، ئه‌وا چانسى مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن نابێت. له رابردوودا ئه‌ردۆغان هه‌نگاوى ئه‌رێنى نابوو، به‌ڵام ئێستا پاشه‌كشه‌یه‌كى جددى له مه‌سه‌له‌ى كورددا ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ده‌كات. ئه‌ردۆغان باش ئه‌وه ده‌زانێت. به‌بێ كورد هیچ شتێك له توركیا سه‌رناكه‌وێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناگات به ئامانجه‌كانى. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ردۆغان یان كه‌سێكیتر ده‌بێت زوو یان دره‌نگ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵى دیالۆگ و پێویسته دانوستان له‌گه‌ڵ كورددا بكات. له توركیا به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هیچ چانسێكیان نییه به‌بێ بژارده‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورددا.
ئێوه له پڕۆسه‌كانى رابردوودا، وه‌ك كه‌سێكى نێوه‌ندگیر رۆڵتان گێڕاوه، له پڕۆسه‌ى ئاشتیدا ئایا نێوه‌ندگیریی هه‌رێمى كوردستان به گرنگ ده‌بینن؟
به‌ڵى ده‌كرێت، هه‌رێمى كوردستان له رابردوودا رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه، له داهاتوشدا به‌بێ رۆڵى ئه‌وان پڕۆسه‌كه میكانیزمیى خێراى نابێت. بوونى هه‌رێمى كوردستان له پڕۆسه‌كه ئیجابى و گرنگه.
.jpg)
له ساڵى 1959 له باتمان له‌دایك بووه
گۆشه‌نووس بووه له چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه
له پڕۆسه‌كانى دیالۆگى نێوان په‌كه‌كه و توركیا ساڵانى رابردوودا، رۆڵى نێوه‌ندگیریی گێڕاوه.
خاوه‌نى دوو كتێبه له سه‌ر پڕۆسه‌ى ئاشتى و نێوه‌ندگیرییه‌كانى خۆى نوسیوێتى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment