ئاسایشى سلێمانى: ئەو چەکدارەى هێرشیکردە سەر خوێندکارێک و باوکى دەستگیرمان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

دواى بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا کەسێک لە یەکێک لە قوتابخانەکانى سلێمانى بە جلوبەرگى سەربازیى هێرش دەکاتە سەر کەسوکارى قوتابییەک، ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو چەکدارەمان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ هەینى (24)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئەو چەکدارانەی ھێرش یان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکرد."

ده‌قی راگه‌یێندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى:

ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئەو چەکدارانەی ھێرش یان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکرد

سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک و باوکی  دەدەن.

وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەست گیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا  م ، ب ا ج ، ئ ش ع )  و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە   بە پێی ماددەی 413 لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی 3 کران، ھێزە‌كانمان ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ن لە‌پێناو بنبڕكردنی ئە‌و دیاردانە‌ و لە‌كە‌سیش قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بە‌جۆرێك لە‌جۆرە‌كان تێكبدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

24/12/2021

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین