هاتنەوەى تەرمى کۆچبەرانى کەناڵى ئینگلیز بۆ کوردستان دواخر کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى خراپى کەشوهەواى، هێنانەوەى تەرمى ئەو کۆچبەرە کوردانەى بڕیاربوو ئەمڕۆ بەهێندرێنەوە هەرێمى کوردستان دواخرا.

ئەمڕۆ شەممە (25)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وا بڕیار بوو تەرمەى ئەو کۆچبەرانەى لە (24-11)ى ئەمساڵ لە نۆکەندى ئینگلیز یەختەکەیان نقووم بوو ئەمڕۆ بگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان، بەڵام ھەڵگورد مەسعود ساڵەیی،  راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، بەھۆی رەوشی کەشوھەوا نەتوانرا تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە، گەشتەکە بۆ کاتژمێر سبەى یەکشەممە کاتژمێر یەکى بەرەبەیان.

ژمارەى ئەو کۆچبەرانى لە یەختەکەى کەناڵى ئاو ئینگلیز خنکا ژمارەیان (16) کۆچبەرە، پێشتر مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاردا لەسەر ئەرکى حکوومەتى هەرێم تەرمى سەرجەم ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین