هاووڵاتییەکى تر بە دووکەڵى خەڵوز گیانى لەدەستدا کوردستانی
دوو هاووڵاتى تر لە سنوورى دەربەندیخان بە هۆى دووکەڵى خەڵوز، یەکیان گیان لەدەست دەدات و ئەوتریشیان بارودۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، لە کارگەیەکى چەو و لم لە سنوورى دەربەندیخان، دواى ئەوەى دوو کرێکارى بە ڕەگەز سوورى خەڵوز بەکاردەهێنن بۆ خۆ گەرمکردنەوە، بە هۆیەوە یەکەیان گیانى لەدەستدا و ئەوى دیکەیان بارى تەندروستى تێکچووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاندووە، شه‌وی رابردوو به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌گوندێكی سنوری ده‌ربه‌ندیخان، دوو برا له‌ناو خانوویه‌كدا خه‌وتون كه‌ له‌كارگه‌یه‌كی لم و چه‌ودا بووه‌، ئاگریان به‌ دار و خه‌ڵوس كردۆته‌وه‌، به‌هۆی غازی خەڵوزەکەوە ژه‌هراوی بوونە.

هاوکات ئەو کەسى گیانى لەدەستداوە، تەمەنى (23) ساڵە و بەرایەکەى تریشى تەمەنى (33) ساڵە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین