وەزیرى ناوخۆى تورکیا: نەمتوانى بەڵێنەکەم بە جێ بگەینم هەواڵ

نوچەنێت:

سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەبارەى ئۆپاسیۆنەکەى سەر چیاى گارە و کوژرانى (13) هاووڵاتى تورکى ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنەکانى بۆ سەر هێزەکانى پەکەکە، ئەو بەڵینەى داشم لەبارەى ئازادکردنى (13) دیلەکەى دەستى پەکەکە، نەمتوانى بە جێی بگەینم.

لەبارەى سەروەرى خاکى عێراق وەزیرى ناوخۆى تورکیا دەڵێت: "ئێمە تا کۆتایی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرین، بەڵام رێگەش نادەین هیچ هێز و لایەنێک خاکەکەمان دابەش بکات."

سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا، پێشیوایە چیاى گارە سەرچاوەى هێزى شەنگال و سووریا و مخمورە، بۆیە ئامانجیان زیاتر هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانى پەکەکەیە لە چیاى گارە.

لە کاتى هێرشى لەشکرى تورکیا بۆ سەر چیاى گارە، تورکیا نەیتوانى ئەو (13) دیلەى لە دەستى پەکەکە بوون ڕزگاریان، بە وتەى ڕاگەیاندنەکانى نزیک لە پەکەکە، هەر (13) دیلەکە، بە هۆى مووشەکباران کردنى فرۆکەکانى تورکیا گیانیان لە دەستداوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین