ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هاتوون کوردستانی

نوچه‌نێت

رێبه‌رى ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، تاوانبارانى هيَرشةكةى سه‌ر هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هاتوون و سوودیان له‌ مامه‌ڵه‌ باشه‌كه‌ى بازگه‌كانى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى شوبات رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌ تاوانبارانى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر كرد و گوتى ، "بەداخەوە چەند کەسێک سوودیان لەو مامەڵە باشە وەرگرت کە لە بازگەکان لەگەڵیان کراوە. بەشێک لەوانە دزەیان کردووەتە نێو هەولێر و بووە هۆی ئەوەی کە مووشەک ئاراستەی چەند گەڕەکێکی هەولێر و فڕۆکەخانەی هەولێر بکرێت"

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى باسى له‌وه‌ كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌ و هیواشى خواست حكومه‌تى عێراق تاوانباران ده‌ستگیر بكات.

له‌ كۆتایى قسه‌كانى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هێرشه‌كه‌، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاشكراى كرد، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ هێرشێكى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون و زیانێكى زۆرى مادیش به‌ر چه‌ند شوێنێك كه‌وت.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین