کەشناسى هەرێم: سبەى باران لە سەنتەرى شارەکان دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان بارودۆخى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، سبەى ئەگەرى بارینى بەفر و بارانى هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دووى کانوونى دووەمى (2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانى هەندێ لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ ساماڵ و پەلە هەور دەبێت و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، هەروەها پلەکانى گەرما دادەبەزێت.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى کەشناسى هەرێم دا هاتووە، سبەى ڕۆژى دووشەممە لە کاتەکانى بەیانى ئاسمان هەور و باران لە سەنتەرى شارەکان دەبارێت، هەروەها لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین