بزووتنەوەى گۆڕان دەستەیەکى نوێى هەڵبژارد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە دووى کانوونى دووەمى (2022)، جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبوونەوەیەکدا دەستەیەکى حەوت کەسى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانىشی کارا کرد، بڕیاریشدرا دەستەی بەڕێوەبردن و لیژنەى باڵاى کۆنفرانس ئامادەکارى بکەن بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دوەمى نیشتمانى بۆ بەخۆداچونەوە و خۆ رێکخستنەوەى بزوتنەوەکە ببەستن.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بزووتنەوەى گۆڕان ئەو دەستە حەوت کەسیەى هەڵبژێردران بە نوێنەرایەتى جڤاتەکانى نیشتمانى، گشتى، سێ لە هەڵسوڕاوانى دیارى دەرەوەى جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى).
کۆنفرانسى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان لەم ئەرکانە خۆى دەبینێتەوە ، نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لە بوارە جیاوازەکاندا، پێداچونەوە بە دەستورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا و هەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى نیشتمانى لە چەند ساڵى رابردودا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment