کارەباى هەرێمى کوردستان دەدرێتە کەرتى تایبەت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى لە یەکەمین کۆبوونەوەى لە ساڵى نوێ دا ڕایدەگەیێنێت، "ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ (3373) مێگاوات بەرز بووەتەوە" دووپاتى دەکاتەوە، ئەمساڵ دابەشکردنى کەرتى کارەبا بەتایبەت دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە سێى کانوونى دووەمى (2022)، وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى یەکەمین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کورستان ئاشکرا دەکات و تێیدا هاتووە، "لێخۆشبوونی لە (15%) کرێی کارەبا کە تا کۆتایی ساڵ درێژ کرابووەوە، کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر گەڕانەوەی قەرزەکان هەبوو."

,ەزارەتى کارەبا دەربارەى تەواوبوونى پڕۆژەى بەستانى پێوەى کارەباى زیرەک دەڵێت، "تا ئێستا (80%) تەواو بووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە یەکجاری بە کۆتایی دێت."

لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا وەزیرى کارەبا ئاماژەى بەوەکردووە، "پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لە ماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین