عێراق له‌ كاره‌ساتێكى ئابوورى ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

شاره‌زاییه‌كى ئابووريى عێراق ده‌ڵێ، "پێشبینى ده‌كرێت له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا نرخى نه‌وت بۆ 20 دۆلار دابه‌زێت و به‌مه‌یش كاره‌ساتێكى ئابوورى تووشى عێراق ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى كانوونى دووه‌م ساڵح هه‌ماشى ئابووریناسى به‌ناوبانگى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ به‌غداد توده‌ى عێراق له‌ كاره‌ساتێكى ئابوورى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "كاره‌ساتێكى ئابوورى زۆر ترسناك له‌به‌رده‌م عێراقدایه‌".

ساڵح هه‌ماشى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كان له‌ ساڵانى داهاتوو پشت به‌ نه‌وت نابه‌ستن، كه‌ ئێستا 45% به‌رهه‌مى نه‌وتى جیهان له‌ ئۆتۆمبیل به‌كارده‌برێت، ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت نرخى نه‌وت له‌ نزیك ساڵى 2030 بۆ 20 تا 25 دۆلار دابه‌زێ.
به‌ تێگه‌یشتنى ئه‌و ئابووریناسه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌یش زۆرترین زیان به‌ عێراق ده‌گه‌ینێ، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت.

هه‌ماشى حكومه‌تى عێراق له‌و مه‌ترسییه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "ده‌بێت داهاتى نانه‌وتى زیاتر بكرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین