ئەندامێکى سەرکردایەتى بزووتنەوەى ئیسلامى: خۆکاندید نەکردنەوەی ڕابەرى گشتى بریاری کۆتایی نییە کوردستانی

نوچەنێت:

هەرچەندە عیرفان عەلى عەبدولعەزیز بریاری داوە لە کۆنگرەی داهاتوو خۆی کاندید نەکاتەوە، ئەندامێکى سەركردایەتیى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت دەڵێت، "ئەمە دوا بریار نییە داوای لێکراوە خۆی کاندید بکاتەوە".

ئەمرۆ شەممە هەشتی کانوونی دووەمی(2022) ، کەمال زراری، ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەڵبەندى بزووتنەوەى هەولێر بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، " بەستنى کۆنگرەى (12) بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا و هەندێ بارودۆخی عێراق دواکەوتووە، ئەگەر نا هیچ کێشەیەك تر نەبووە سەبارەت بە هۆکارى دواکەوتنى کۆنگرە".

سەبارەت بە خۆکاندید نەکردنەوەی رابەری گشتیی بزووتنەوە، کەمال زراری گووتی، "ڕابەری گشتی خۆی پێشتر ئەو بریارەی داوە کە خۆی کاندید ناکاتەوە، بەڵام ئەوە بریاری کۆتایی نییە بەڵکو ژمارەیەکی زۆر کادیرانی بزووتنەوەی ئیسلامی فشارێکی زۆر دەکەن کە دەبێت ڕابەر دووبارە خۆی هەڵبژێریتەوە، بەڵام تاکو ئێستا قبووڵی نەکردووە". 

ئەو دەشڵێت، "مەرج نییە ئەو کەسەى دەبێتە ڕابەر هەر لەبنەماڵەی عیرفان عەلى عەبدولعەزیز بێت، ئەگەر ئەو خۆی کاندید نەکاتەوە کەسیتر لە بنەماڵەی ئەوان کاندید نییە". 

کەمال زرارى روونیشکردەوە، تا ئێستا لە ناو بزووتنەوەی ئسلامی هیچ قسەیەك و ڕاوپێشنیارێك نییە بۆ لێکردنەوەى پاشگرى ناوى (ئیسلامى) یاخود ناوى بزووتنەوە بگۆڕدرێت، هەموومان شانازی بە ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین