ئەندامێکى سەرکردایەتیى بزووتنەوەى ئیسلامى دەستى لە کارکێشایەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/20222) ئەحمەد گەرمیانى، ئەندامى سەرکردایەتیى بزووتنەوەى ئیسلامى لە کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، لە ناو کۆنگرەى (12)ـى بزووتنەوەى وەک خۆى دەڵێت، "دەنگى ناتەندروست و ناحەق" هەبووە.
ئەحمەد گەرمیانى دەشڵێت، "من خۆم به‌ده‌رچوو نازانم و برایانیشم له سه‌ركردایه‌تی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا قبوڵ بفەرمون له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومه‌نی شورا ده‌ست له‌م پۆسته‌م هه‌ڵ ئه‌گرم لێی ده‌كه‌شێمه‌وه."
دەست لەکارکێشانەوەى ئەو ئەندامەى سەرکردایەتیى بزووتنەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کامیل حاجى عەلى، کە تاکە کاندیدى کۆنگرەى (12)ـى بزووتنەوەى ئیسلامى بوو، دواى دەرنەچوونى ئەمڕۆ لە دادگاى هەولێر سکاڵاى یاسایی لەسەر ئەنجامى کۆنگرەى بزووتنەوە تۆمار کرا.
دەقى دەست لە کارکێشانەوەى ئەحمەد گەرمیانى ئەندامى سەرکردایەتیى بزووتنەوەى ئیسلامى:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
نامه‌یه‌ك له براتان احمد گه‌رمیانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دووازدەی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
السلام علیكم
ئازیزان و خۆشه‌ویستان نازانین به چ زمانێك سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین بۆجارێكی تر متمانه‌ی خۆتان به ئێمه به‌خشی له گەڕێكی تر‌و قۆناغێكی تری كۆنگره‌ی (12) دا ببینه‌وه به سه‌ركرده له‌م سه‌ركردایه‌تیه نوێیه‌دا ، له كاتێکدا ئێمه وه‌ك پێویست نه‌مان توانیوه له ئاستی پێویستدا كاری به‌رپرسایه‌تی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین به‌رانبه‌ر به كار‌و ئامانجی ڕابونی ئیسلامی .
هه‌روه‌ها كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامی و كار‌و پڕۆژه‌ی مەشروعی سیاسی له كوردستان و عراق دا.به‌ڵام به‌تەئكید هۆكارو موبه‌رراتی خۆی زۆره .
له‌گه‌ڵ بونی ده‌نگدانی نادروست ناحه‌ق كه‌به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش بوه‌ته حاڵه‌تێكی سروشتی له نێو زۆربه‌ی كۆنگره‌كان وه ده‌بێت قبولیشی بكه‌ین نه‌ك له‌ڕوی برانسیپ و ئه‌خلاق به‌ڵكو له‌ڕوی بونی به‌ئه‌مری واقع ئێمه سوپاسی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی و دینداری و ڕه‌وشت به‌رزی ده‌نگیان بۆ هه‌ر پاڵێوراوێک داوه له‌كۆنگره‌ی دوازده‌دا.
ئه‌وه‌ی گرنگ بێت و مابێت باسی بكه‌م ئه‌مه‌یه
-ئێوه‌ی به‌ڕێزی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی (12) له‌گه‌ڵ متمانه به‌خشینتان به‌ئێمه سزای توندیشی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵگرتوه
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه: به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كابینه‌ی پێشوی به‌ر پرسیارێتیدا بوون له قیاده‌ی بزووتنه‌وی ئیسلامی ده‌نگیان تێپه‌ری نه‌كردوه بۆ زۆرینه‌ی زۆر كه‌میش (أدنى) ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا سزایه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیان زیندوه هه‌ست به به‌رپرسیاریەتی ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به خوا‌و پاشان ئه‌ندامانی كۆنگره
خۆشه‌ویستان من به‌ش به‌حاڵی خۆم ....خۆم به‌ده‌رچوو نازانم ....وبرایانیشم له سه‌ركردایه‌تی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا قبوڵ بفەرمون له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومه‌نی شورا ده‌ست له‌م پۆسته‌م هه‌ڵ ئه‌گرم لێی ده‌كه‌شێمه‌وه و سه‌ریان و ده‌ستیشیان ماچ ده‌كه‌م یان به عه‌زمێك و جه‌زمه‌وه ئه‌م میكانزم و حاڵه‌ته كلاسیكی و ته‌قلیدو ڕۆتینیه بگۆردرێت، ئێمه‌ش تیایدا بتوانین په‌ره‌بدین به پڕۆژه‌و مه‌نهه‌ج و پرانسیپی (ئه‌خلقی و فكری و سیاسی و ده‌عه‌وی) خۆمان
به‌خلافی ئه‌م پرانسیپانه ئه‌سته‌مه بتوانین به‌رده‌وام بین .
داواكارم له برایانی ده‌رچوم هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو پرانسیپانه بڕیاری عه‌زمو جه‌زم بدن بۆ(تقیم و تقویم) و نه‌خشه‌و ستراتیژی نوێ كاری ئاینده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
خوای گه‌وره ئیسڵاحی حاڵمان بكات و ئخڵاسیەتمان پێ ببەخشێت .
براتان احمد گه‌رمیانی
متمانه به‌خشراوی سه‌ركردایه‌تی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئسڵامی .
٥/ رجب ١٤٤٣
٧ /٢ /٢٠٢٢
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment