سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق ببێتە کۆکەرەوەى هەموو لایەنەکان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە دەستەى نوێى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق دەکات و دەشڵت، "هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له‌ وڵات."

ئەمرۆ دووشەممە (10/كانوونى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ردوو جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا دەشڵێت، "هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له‌ وڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق، هیواخوازە "عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاراسته‌ بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتییان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین