وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل هەموار دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایەکى هەموارکراو لەسەر گرێبەستى ئەلیکترۆنى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل دەردەکات و دەشڵێت، هەر ئۆتۆمبێلێک کە دەفرۆشرێت پێویستە لە ماوەى (60) ڕۆژدا گواستنەوەى خاوەنداریەتى لە کڕیارەوە بۆ فرۆشیار بکرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى لەسەرە، هەموارى یەکەمى رێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی (2021)ی تایبەت بەرێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکرد.

وەزارەتى ناوخۆ لە هەموارە نوێیەکەدا دەڵێت، "بڕى (100) هەزار دینار وەک رسوماتى پشکنین لە کۆمپانیا و پێشانگاکان وەردەگیرێت بە مەبەستى وەرگرتن و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن."

 دەشڵێت، "ئەو گرێبەستانەی پێش (2-1-2022) کراون، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێدەکرێت و پەسند دەکرێن، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی نەبوونی گرێبەستی ئەلیکترۆنی سزای دواکەوتنیان کەوتووەتە سەر، لەو سزایانەی لە رۆژی (2-1-2022) تاوەکو (15-3-2021) لەسەریان هەیە دەبەخشرێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین