سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە ئایدن مەعروف دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە ئایدن مەعروف، وەزیرى کاروبارى پێکهاتەکان دەکات بە بۆنەى کۆچى دوایی دایکیان.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى كاروبارى پێكهاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى دایكیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "لاى خۆیه‌وه‌ ئایدن مه‌عرووف، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شییان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین