په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر وانه‌بێژى ده‌وێ

سیهام میران - نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌لى كار به‌ وانه‌بێژان ده‌دات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش فۆرمێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئەمرۆ سێشەمە (٢٣ی شوباتی٢٠٢١)، پەروەردە گشتی هەلی کار بە وانەبێژان دەدات دەڵێت ئەوانەی خوازیاری وانەبێژین فۆرمێك پربکەنەوە کە لەخوارەوە دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، روونی نەکردووه‌تەوە کە پێویستی بە چەند وانەبێژ هەیە و لە کامە پسپۆری کەموکوڕی هەیە، تەنیا روونکردنەوەی ئەوەی دواوە کە فۆرمەکان بە بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر نادرێت و به‌ڵكو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ترى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت، وەرگرتنی وانەبێژیش بە خاڵ دەبێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین