سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى د. مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچى دوایی ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمى (د. مارف عومه‌ر گوڵ)، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (15/کانوونى دووم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بۆ كۆچى دواییى نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تیى نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م هاوخه‌میانم."

دەقى پرسەنامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بنەماڵەى د. مارف عومه‌ر گوڵ

بۆ كۆچى دواییى نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تیى نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م هاوخه‌میانم.

هیواخوازم خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى زۆرى به‌ خزمه‌تى ئه‌كادیمى و نووسین و ڕۆشنبیرى به‌خشى. یادى به خێر و گیانى شاد بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/15

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین