کچێک دەبێتە سیمبولی پارێزگاری لە زمانی کوردی
نوچەنێت-تایبەت
زارا محەمەدی ئێستا بووەتە سیمبولی خۆڕاگری بەرگری لە زمان لە سەردەمێکدا کە زۆربەی پارتی دەسەڵاتداریش پێیانوایە، ئێستا سەردەمی پۆست مۆدێرنێتەیەوە مۆدیلی باسکردن لە نەتەوە نەماوە.
زارا لە ساڵی ١٩٩٠ لە گوندی سەرواڵەی لەیلاخ لە کوردستانی رۆژهەڵات لە دایکبووە. بەشی جوگرافیای لە زانکۆی سنە خوێندووە، هاوکات کاری مەدەنی و فەرهەنگی کردووە تا گەیشتە ئەو ئاستەی کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی نۆژین، کە ئەنجومەنێکە لە شاری سنە دامەزراوەو کاری فەرهەنگی دەکات.
زارا کاری مامۆستایەتی دەکات و زمانی کوردی بە خۆبەخش بە منداڵانی کورد دەڵێتەوە، چەندین چالاکی جۆراجۆری هەیە کە تێیدا باس لە گرنگی زمانی دایک بۆ نەوەکان دەکات، لە زیاتر لە پێنج شاری کوردستان وانەی گوتووەتەوە.
دەوڵەتی ئیسلامی ئێران زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی نە ناساندووەو لە ناوەندەکانی خوێندن و ناوەندە فەرهەنگییەکانیش کوردان ناتوانن بە زمانی کوردی بخوێنن. هەربۆیە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران، بەم کارەی زارا زۆر قەڵس دەبن بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو تۆمەتانە هەبێت کە ئاراستەیان کردووە، لە زیندان رادەگیرێت.
سەرەتا بۆ ماوەی شەش مانگ و یانزە رۆژ، دەخرێتە زیندان و بەبێ ئەوەی رێگە بدەن کەس بیبینێت، دواتر بە کەفالەتی ٧٠٠ملیۆن تمەن ئازاد دەکرێت. دوای دوومانگ لە ئازادکردنی دادگای شۆڕشی سنە، دانیشتنێکی دادگایی بەڕێوەدەبات و حوکمی زیندانی بۆ ماوەی دەساڵ بۆ دەردەکرێت.
یەک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی زارا کراوە ئەوەیە، کە ئەو بە رێنوسی کوردی منداڵان فێری خوێندن و نوسین دەکات و نەتەوەیەکی کورد بە نەتەوەیەکی جیاواز دەزانێت.
دوای هەوڵی پارێزەرەکانی و پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی، حوکمەکەی زارا دەکرێت بە پێنج ساڵ، لە کۆی سێ دادوەر تەنیا دوو دادوەر واژۆ لەسەر ئەم حوکمە دەکەن و دادەوەرەکەی تر پێیوایە، هیچ بەڵگەیەکی پێویست بۆ حوکمدانی زارا لەبەردەست نییە.
ئەم حوکمدانەی زارا، دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد، زۆر وتەو نوسین و هۆنراوەی لەسەر نوسران. زۆر کەناڵ راستەو خۆ دیمەنەکانی رۆیشتنی بۆ زیندان و کۆبوونەوەی جەماوەری لە گەڵی دەگواستەوە، ژیاننامەی زارا لە زۆربەی کەناڵەکان بە گرنگییەوە باس دەکرێت. ئەوەی بۆ هەموان سەرنجڕاکێشە، ورە و باوەڕی زارایە، کاتێک دەیویست بڕواتە زیندان بە زەردەخەنەوە قسەی دەکرد و هۆنراوە نەتەوەییەکەی قانیعی شاعیری بەناوبانگی کوردی دەخوێندەوە و دەیگوت "قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە".
زارا باسی لەوە دەکرد کاتێک لەسەر بیرو باوەڕی ڕەوا دەچیتە زیندان، ئەوکاتە زیاتر هەست بە پیرۆزییەکەی دەکەی و مکوڕ دەبی لەسەر ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەی، هەروەها بەڵێنیشی دا کاتێک پێنج ساڵ حوکمەکەی تەواوکرد ئەوا دووبارە بەردەوام دەبێت لە سەر چالاکییە فەرهەنگییەکانی.
خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لە کەسایەتی بەهێز و کوردپەروەری زارا ئەوەیە کە قبوڵی نەکرد بڕواتە دەرەوەی وڵات، لە کاتێکدا دەوڵەت رێگەی پێدەدا و هاوڕێکانیشی کەفالەتییان دەکرد، ئەو گوتی" وڵات بە جێناهێڵم و لەگەڵ خەڵکەکەی خۆم دەمێنمەوە".
زارا ئێستا نمونەی ژنێکی ئازاو ئازادیخوازی کوردە و هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز شانازی پێوەدەکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment