بچووکترین کچە زەڕەنگەری عیراق: ئافرەتان لە کار سەرکەوتوتر و بە سەلیقەترن دیمانە و راپۆرت

لاڤین عومەر: نوچەنێت

کچێکی ئەسمەری خوێن شرین ئەگەرچی تەمەنی سیانزەساڵە، بەڵام خەریکی کارێکی گرنگە کە دیزاینی ئاڵتونە و وەک بچوکترین زەڕەنگەری ئافرەت لە رەگەزی مێ خۆی ناساند کە رێزلێنانی وەرگرتبێت بە هۆی پیشەکەیەوە.

ئەو پۆلی هەشتە و دەڵێت"ئەو کارەم بە حەزوخولیای خۆم هەڵبژاردووە بەڵام خێزانەکەشم زۆر پاڵپشتیم دەکەن بە تایبەت باوکم. بۆیە ئیشەکە ئاسانتربوو بۆم، هیچ نەبووەتە رێگریش لە بەردەم خوێندنەکەم".

ئەگەرچی دەڵێن هەموو کارێک بە ئافرەت ناکرێت، بەڵام پاداشت پشکۆ، رای پێچەوانەی هەیە"بە بروای من هەر کارێک یاخود هەر پیشەیەک ئافرەتی لەسەر بێت باشترە، چونکە ئافرەت وردترە و سەلیقەی جوانترە لە هەمانکاتدا پیشەکەشی بەجوانی بەڕێوەدەبات". 

لە بارەی ئەو کەسانەی کە سەردانی پاداشت دەکەن بۆ کارکردن، دەڵێت" کارەکەم تایبەت نییە بە رەگەز یان تەمەنێک، بۆیە لە هەردوو رەگەز و لە هەموو تەمەنێک خەڵک سەردانم دەکات بۆ پێداویستییەکانیان".

پاداشت هیچ ئاستەنگێک لە بەردەم کارەکەی نابینێت بۆ ئەوەی پێشبکەوێت، بەڵکو پێیوایە ئافرەت هەر کارێکی پێ باش بێت دەتوانێ ئەنجامی بدات"ئافرەت دەتوانێ ببێت بە سەرمایەدار بە مەرجێک پاڵپشتی هەبێت چونکە سەرەکیترین پاڵنەرە".

ئەو کچە گلەیی لە ژنە سەرمایەدارەکان هەیە کە تا ئێستا سەردانیان نەکردووە"ژنە بازرگانەکان تا ئێستا نەهاتوون بۆ ئێرە لە نزیکەوە سەردانم بکەن یاخود بمبینن تا پەیوەندیان لەگەڵ دروست بکەم ، ئەوەشی هاتووەتە ئێرە تەنیا ئەندامی سەندیکای زێڕنگرەکان بووە بەگشتی، بچوکترین تەمەنم کە ناسنامەی ڕێزلێنانم وەرگرتبێت کە بوومەتە ئەندامێکی سەندیکای زەڕەنگران لە کوردستان و لەهەمان کاتدا بچوکترین زەڕەنگرم لە هەموو عێراق وەکو ڕەگەزی( مێ)".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین