سەرۆک بارزانى پێشوازى لە وەزیرى دادى لوبنان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى لەگەڵ دادوەر هنرى خوورى، وەزیرى دادى لوبنان، لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی لوبنان و عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/كانوونى دووەم/2022)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە سەلاحەدین پێشوازى لە ھنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوێکى بارەگانى بارزانى هاتووە، "ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارەبوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین