سۆمۆ : نرخى نه‌وت هێشتا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" راگه‌یاند، بازاڕ پێویستى به‌ بڕێكى زیاترى نه‌وت هه‌یه‌ بۆیه‌ نرخى نه‌وت هێشتا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌مى 2022 نرخى نه‌وت له‌ سه‌رووى 90 دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێكى برێنت و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى تێكساسیش گه‌یشته‌ 87 دۆلار، كه‌چى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى پێشبینى ده‌كات هێشتا نرخى نه‌وت به‌رزتر ببێته‌وه‌.

عه‌لى نزار یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "شه‌پۆڵى سه‌رما و به‌ستنى بۆڕییه‌كانى گاز و په‌نابردنى وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ نه‌وتى خاو، هۆكاربوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، پێشبینى ده‌كه‌م هێشتا نرخه‌كه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆ ئاشكراى ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ى چه‌ندان بارى نه‌وتى بۆ مانگى شوبات ئاماده‌ كردووه‌، چونكه‌ پێشبینى ده‌كات خواستى وڵاتان بۆ نه‌وت له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر به‌هێزتر بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین