وەزارەتى پێشمەرگە سوپاسى پەرلەمانى ئەڵمانیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا پێشوازى لە درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و سوپاى پەرلەمانى ئەو وڵاتەش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30/کانوونى دووەم/2022)، دواى پەسندکردنى بڕیارى درێژکردنەوەى وادەى ئەرکى هێزەکانى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان لەلایەن پەرلەمانى ئەڵمانیا، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەعێراق و هەرێم، هۆکارێکی گرنگی بەیەکەوە کارکردن و ئەرک بینینە، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تیرۆر و تیرۆریستان."

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا جەختیش لەوە دەکاتەوە، "داعش هەڕەشەیەکی جددیە و پێشمەرگه و سوپای عێراق، پێویستیان بەهاوکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی ووڵاتانی هاوپەیمانان هەیە، لەمڕوشەوە راوێژکارانی ئەڵمانیا رۆڵێکی کاراو کاریگەریان بینیوە لەتێکشکاندنی تیرۆریستان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرووی مەشق و راهێنان، سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی. "

دەشڵێت، "بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوپاسی گەل و حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ پەسندی ئەو بڕیارەو دووپاتیشیدەکەینەوە، لەگەڵ ئەڵمانیا، وەک شەریکی راستەقینەمان تیرۆریستان لەناو دەبەین و ناوچەکە بە ئارامی و پارێزراویی دەهێڵینەوه."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە:

وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاغ) دەکات، بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لەبڕیاری درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا و راوێژکارانیان دەکات لەعێراق و هەرێم، کە هۆکارێکی گرنگی بەیەکەوە کارکردن و ئەرک بینینە، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تیرۆر و تیرۆریستان. 

وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیدەکاتەوە، هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جددیە و پێشمەرگه و سوپای عێراق، پێویستیان بەهاوکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی ووڵاتانی هاوپەیمانان هەیە، لەمڕوشەوە راوێژکارانی ئەڵمانیا رۆڵێکی کاراو کاریگەریان بینیوە لەتێکشکاندنی تیرۆریستان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرووی مەشق و راهێنان، سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی. 

وەزارەتی پێشمەرگە، بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوپاسی گەل و حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ پەسندی ئەو بڕیارەو دووپاتیشیدەکەینەوە، لەگەڵ ئەڵمانیا، وەک شەریکی راستەقینەمان تیرۆریستان لەناو دەبەین و ناوچەکە بە ئارامی و پارێزراویی دەهێڵینەوه.

وەزارەتی پێشمەرگە 

۳۰ی ۱ی ۲۰۲۲

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین