پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگە هەنگاوەکانى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە و لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و چارەسەكردنی كەموكورییەكان گەنگەشەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/کانوونى دووەم/2022)، فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان لە وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەوە.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ناڕۆکى کۆبوونەوە دەخاتەڕوو، کە تێدا "باس لە رەوشی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی چاكسازی و یەكگرتنەوە و یەکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان، لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە" كراوە.

هەروەک دەشڵێت لە کۆبوونەوەکەدا، گتفوگۆکرا لەسەر "ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و چارەسەكردنی كەموكورییەكان تاوتوێ كرا."

هەروەها لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین و گرێبەستەکان و فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە، بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆسیەی شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەر و کۆچ کردووانی پێشمەرگە، لەڕووی یاسییەوە، بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین