جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌سپاكى : چاكسازى له تموحى ئێمه نییه و له هه‌ندێك شوێن ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه
سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
رۆژى سێشه‌مى رابردوو 23ى شوبات لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان "سه‌عید هه‌ركى" كۆبووه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ئاماده كراوه.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌عید هه‌ركى باسى له ناوه‌ڕۆكى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرد و گوتى، "له دوایین كۆبوونه‌وه راپۆرتێكمان هه‌ڵسه‌نگاند كه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ئاماده‌كرا بوو. راپۆرته‌كه هه‌ندێك كه‌موكوڕى تێدا بوو، كه‌موكوڕى ده‌سته نا، به‌ڵكو كه‌موكوڕى له جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى. به‌راستى هه‌نگاوه‌كان وه‌ك پێویست نیین و زۆر هێواشن. بۆیه پێمان باش بوو، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى تا ئێستا زانیاری‌یان نه‌داوه، زانیارییه‌كانمان راده‌ست بكه‌ن. سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه پێنج لیژنه‌یان پێكهێناوه داوامان كردووه، سه‌رۆكى هه‌ر پێنج لیژنه‌كه له لیژنه‌كه‌ى ئێمه ئاماده بن، بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى تا ئێستا به كردار هیچ هه‌نگاوێك له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌هاوێژراوه".
له هه‌ندێك شوێن چاكسازى ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه
یاساى چاكسازى هه‌رێمى كوردستان له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه په‌سندكرا و دواتر له كانونى دووه‌مى ساڵى 2020 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند كرا‌و و له چوارى شوباتى ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه واژۆ كرا و دواجار له سه‌ره‌تاى مانگى حه‌وتى هاوینى رابردوو خرایه جێبه‌جێكردنه‌وه، وێراى ئه‌وه‌ى حه‌وت مانگ به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساكه تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ "نوچه‌نێت" دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه تا ئێستا به‌رێژه‌ى 15% تا 20% ى جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى گوتى، "به‌گوێره‌ى راپۆرتى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى پرۆژه‌ى چاكسازى هه‌نگاوه‌كانى به دروستى نه‌هاوێژراون، ئه‌گه‌ر بتوانین ده‌ستنیشان بكه‌ین ئه‌وا ده‌ڵێن 15% و تا 20%ى پرۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه، واته كه‌متر له‌وه كراوه. ده‌بێت چاودێرییه‌كى وردتر بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه وردتر جێبه‌جێ بكرێت. به‌راستى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه پێویستى به هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، به تایبه‌تى لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت هاوكارى حكومه‌ت بن بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه. وه‌كو پێویست له ئاستى تموحى ئێمه نییه".
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كامه كه‌رت زیاتر چاكسازى كردووه؟ سه‌عید هه‌ركى باسى له‌وه كرد دیاركردنى ئه‌و كه‌رته‌ى زۆرترین چاكسازى كردووه ئاسان نییه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن چاكسازى ته‌نیا "مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه".
سه‌عید هه‌ركى له لێدوانه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌م خاڵه گوتى، "هه‌موو كه‌رته‌كان ته‌واوكه‌رى یه‌كترن. ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن، ناتوانین ئه‌وه دیارى بكه‌ین كه له فڵانه شوێن و وه‌زاره‌ت به‌م شێوازه رۆیشتییه و له شوێنێكى تر به فڵانه شێواز رۆیشتییه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن لیژنه‌كان دروست كراون و هه‌نگاوى عه‌مه‌لییان ناوه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنى تر بۆ نموونه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لیژنه پێكهێنراوه، به‌ڵام هه‌نگاوى پێویست نه‌نراوه، ته‌نیا لیژنه‌كان دانراون، وه‌ك كابرا گۆته‌نى ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه".
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان له
به‌سه‌رچوونى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاگاداركردووه‌ته‌وه
له كاتێكدا لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ راپۆرتى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كردووه و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش خۆى ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى به‌سه‌ر چووه، له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه لیژنه‌ى ده‌ستپاكى هه‌ڵوێستى چى ده‌بێت؟ سه‌عید هه‌ركى ئاشكراى كرد ئه‌وان له لیژنه‌ى ده‌ستپاكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه و گوتى، "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ده‌ستپاكى به راپۆرتێكى پڕ ورده‌كاریى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به حوكمى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى دامه‌زراوه‌یه‌كه مه‌رجه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه. ئێمه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه. كه ماوه‌ى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته كۆتایى هاتووه، بۆیه دوو رێگمان خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى د. ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ئێستا ده‌سته درێژ بكرێـته‌وه. یان ئه‌وه‌تا سه‌رۆكێكى نوێى بۆ هه‌ڵبژێردرێت".
ده‌بێت ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
له هاوكێشه‌ى حزبایه‌تى بێته ده‌ره‌وه
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى به پێویستى زانى ده‌سته‌ى گرنگى وه‌ك ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له هاوكێشه‌ى حزبایه‌تى بێته ده‌ره‌وه و گوتى، "به‌داخه‌وه ده‌ڵێم هه‌ندێك دامه‌زراوه هه‌یه هه‌قوایه نه‌خرێته ناو هاوكێشه‌ى پشك پشكێنه، ده‌سته‌یه‌كى وه‌ك ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌بێت، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وئه‌ندامانى ده‌سته‌كه خه‌ڵكێكى بێلایه‌ن و پسپۆر بن، نه‌وه‌ك پشكى فڵانه حزبه و پشكى فڵانه حزب بێت. سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئه‌م جاره ده‌درێته یه‌كێتى، گوناهه به‌ڕاستى نه‌وه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌درێته یه‌كێتى، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌بێت له هاوكێشه‌ى حزبایه‌تى بێته ده‌ره‌وه. خه‌ڵكێكى بێلایه‌ن له‌و ده‌سته‌یه دابنرێت بۆئه‌وه‌ى ئیشوكاره‌كان به بێلایه‌نى به‌ڕێوه بچێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment