پارێزگارى هەولێر لەسەر دوورخستنەوەى چەند بەڕێوەبەرێک ڕوونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن لە چەند پۆستێکى ئیدارى دەڵێت، بەشێک لەوانەى لە پۆستەکانیان دوورخراونتەوە پەیوەندیی بە کەمتەرخەمییەوە هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە (1/شوبات/2022)، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لادانى چەند سەرۆک شارەوانییەک لە سنوورى هەولێر، "هەندێکیان لەسەر کەمتەرخەمی بووە، کە وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە، بەشێکیان لەو شوێنانەی لافاو روویدا کەمتەرخەم بوونە لە بەهاناوەچوونی خەڵک، بۆیە ئەو ئیجرائاتەیان لەگەڵ کراوە، هەندێکیشیان لە شوێنی خۆیان سەرکەوتوو بوونە، ئەوانە دەگوازرێنەوە شوێنی دیکە و سوودیان لێوەردەگیرێت."

ئومێد خۆشناو لە میانى بەشداریکردنى لە ساڵیادى شەهیدانى (1)ـى شوبات دا، بە رۆژنامەونوسانى گووت، "هێشتا چەند سەرۆک شارەوانى و بەڕێوەبەرێک ماون بگۆڕدرێن، ئەوانیش لە داهاتوو گۆڕانکارییەکان دەیانگرێتەوە." 

پارێزگارى هەولێر دەشڵێت، گۆڕانکاریکردن لە دامودەزگاکان کارێکی ئاساییە، ئەگەر نەکرێت نائاساییە، مانەوەی خەڵک لە شوێنێک بە زۆری کارێکی باش نییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین