ئومێد خۆشناو: گۆڕانکارییەکان قائیمقامەکانیش دەگرێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (22/کانوونى دووەم/2022)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گۆڕانکارى لە چەند پۆستێکى ئیدارى ڕایگەیاند، "ئه‌وه كارێكی ئاسایی و یاساییه، ده‌كرێت له هه‌موو كاتێكدا ئه‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانه ئه‌نجام بدرێت."
پارێزگارى هەولێر لە بەشێکى تر‌ى قسەکانى ئاشکراى کرد، "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئێستا ئه‌نجام دراون، به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به بۆشایی ئیداری هه‌بووه، به‌شێكی دیكه‌شیان كاری باشیان كردووه و له جێگه‌ی دیكه‌دا داده‌نرێن، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه هه‌یه، كه له (30)ی ئۆكتۆبه‌ر و (17)ی دیسه‌مبه‌ری رابردوو روویاندا."
ئەو گووتیشى، گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و هێشتا گۆڕانكاری دیكه‌ش ماوه و له قائیمقامیه‌تییه‌كان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.
جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەم لێدوانەى ئومێد خۆشناو لە کاتێکدا، کە ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو، (11) بەڕێوەبەرى نوێى شارەوانى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستبەکاربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment