زیانەکانى بۆردوومانەکەى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخموور ئاشکرا دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى مەخموور ئاشکراى دەکات لە ئەنجامى بۆردوومانەکەى شەوى ڕابردووى فرۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخموور و دەوروبەرى (17) کەس برینداربوونە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک بە روودواى ڕاگەیاند، لە ئەنجامى بۆردوومانەکانى دوێنێ شەوى ڕابردووى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخموور، (17) کەس بریندار بوونە، (8)کەسیش گیانى لە دەستداوە.

بەپێى وتەى عەبدوڵڵا تاهیر، بەرپرسى ناوچەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە مەخموور، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا شەش جار کەمپى مەخمووریان بۆردوومان کردووە و بەشێک لە ڕەوشى تەندروستى بریندارەکانیش ناجێگیرە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، شەوێ ڕابردوو فڕۆگە جەنگییەکانى تورکیا لە یەکاتدا کەمپى مەخموور و دەوروبەرى و چیاى شەنگالیان بۆردوومانکرد، کە بەپێى زانیارییەکان چەند بنکەیەکى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستانیشى کردۆتە ئامانج.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین