رێزان شێخ دلێر: بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

رێزان شێخ دلێر راوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاشكراى كرد، له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا بافڵ تاڵه‌بانى وقوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كه‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى شوباتى 2022 رێزان شێخ دلێر راوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یان سبەی، شاندێكى یه‌كێتى به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى و ئه‌ندامێتى قوباد تاڵه‌بانى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى، رێزان شێخ دلێر باسى له‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى عێراق كۆببنه‌وه‌ و تاوتوێى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن، پاڵپشتى زیاتر بۆ به‌رهه‌م ساڵح كۆبكه‌نه‌وه‌ كه‌ كاندیدى یه‌كێتییه‌.

رێزان شێخ دلێر باسى له‌وه‌یش كردووه‌، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى تا ئێستا یه‌كێتى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵێنیان داوه‌ پاڵپشتى به‌رهه‌م ساڵح بكه‌ن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین