ئامینە سدیق: پێویستە ژنان لە بواری فەتوادا رۆڵیان هەبێت
بەهرە حەمەڕەش-نوچەنێت
نوچەنێت: زۆر یاسایە هەیە پێویستی بەگۆڕینە کە یەکسانی نێوان ژن و پیاو باربهێنێت، بەڵام دەگوترێت دەبێت دینی ئیسلام بە بنەما وەربگیرێ لە هەر گۆڕینێکدا. پێت وایە بە بنەما وەرگرتنی ئاین رێگرە لەوەی بەیاسا یەکسانی ژن و پیاو بچەسپێنرێ ؟
ئامینە سدیق: وه‌رگرتنی ئاینی ئیسلام وه‌ك بنه‌ما بۆیاساكان له‌وڵاتیكدا هه‌مووی موسڵمانه جگه له‌موسڵمانه‌كان كه‌مینه‌یه‌ك پێك بێنن بڵێن، پێویسته و ئه‌بێ وابێت. چونكه یاسا به‌سه‌ر ئه‌واندا ئه‌چه‌سپێنرێت و ئه‌وان جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن، ئاینی ئیسلام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای خوایه‌كی زۆرداناو زۆر زاناوه هاتووه بێگومان لایه‌نگری ناكات بۆ ره‌گه‌زێ دژ به‌ره‌گه‌زێكیتر.
یه‌كسانی ته‌واو هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ی مرۆڤدا، له‌به‌رده‌م خوا‌و له ئه‌سڵی مرۆڤبون و ئه‌رك به‌رداری و پاداشت و سزا، به‌ڵام به‌ڵگه نه‌ویسته ژن و پیاو له‌یه‌ك ناچن و دوو جۆری جیاوازن. له‌هه‌ردوكیاندا كۆمه‌ڵێک ناته‌واوی هه‌یه و به‌هه‌ردوكیان نه‌فسێكی به‌شه‌ری ته‌واو ئه‌كه‌ن و وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێ ئه‌فه‌رموێ "له‌تی یه‌كترن و خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێ فه‌زڵی یه‌كتر له‌بیر مه‌كه‌ن" به‌و واتایه‌ی ژن و پیاو فه‌زڵیان هه‌یه به‌سه‌ر یه‌كتردا. كه‌واته بوونی ئه‌م جیاوازییانه هه‌یه‌و ناكرێ له‌هه‌ندێ یاسادا ڕه‌چاوی ئه‌و جیاوازییانه نه‌كرێت به‌ڵكو ئه‌بێ یاساكان دادپه‌روه‌ری تێدا بێت ئیسلامیش وه‌ك قورئان و سوننه‌تی عه‌مه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا رێك ئه‌مه‌ی كردووه.
ئاینی ئیسلام لایەنگیری رەگەزێک ناکات دژ بە رەگەزێکی تر
نوچەنێت: کاتێک باسی گۆڕینی یاسای باری کەسێتی دەکرا زۆر مامۆستایی ئاینی دژ بوون، هۆی ئەوە چی‌بوو ئایا دژایەتییەکەیان لەسەر بنەمای ئاینی ئیسلام بوو؟ چونکە زانایەکی ئیسلامی وەکو د.مستەفا زەڵمی پەسەندی دەکرد.
ئامینە سدیق: ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی بۆ دژی گۆرینی یاساكان بون ئه‌وه ئه‌بێ له‌خۆیان بپرسن و من ناتوانم له‌جیاتی ئه‌وان وه‌ڵام بده‌مه‌وه به‌ڵام بێگومانم له‌وه‌ی زانایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك د. موسته‌فا زه‌ڵمی شتێكی په‌سه‌ند كردبێ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ری هه‌بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای زانست قبوڵیكردووه.
نوچەنێت: کات بە یاسا لێدان لە ژن و منداڵ قەدەغە کرا، زۆر کەس بە پێچەوانەی بنەما ئاینییەکانیان زانی، لەو بارەیەوە رات چییە ؟ پێتوایە ئایین پشتیوانی لە ئازاردانی مرۆڤ دەکات؟
ئامینە سدیق: ده‌رباره‌ی لێدان و ئازاردان ئێمه ئه‌زانین به فه‌رموده‌ی سه‌حیح دایكمان عائشه ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ستی به‌سه‌ر هیچ ئافره‌تێكدا به‌رز نه‌كردووەته‌وه و نه‌ك هه‌ر له‌ئافره‌تی نه‌داوه به‌ڵكو فه‌رمویه‌تی "ئه‌وه‌ی له‌ئافره‌تان بدا له‌باشه‌كان نییه" له‌فه‌رموده‌یه‌كیتردا به‌بێ شه‌رم ناوی ئه‌وانه‌ی بردوه كه‌له‌ژنه‌كانیان ئه‌ده‌ن و فەرمویەتی" ئازاردان و لێدان و ئیهانه‌كردن له ئیسلامدا جائز نییه" به‌ڵام ئیسلام ئاینێكی جیهانیه‌و بۆهه‌مو سه‌ر زه‌وییه. ئاینێكه له‌سه‌ر واقیع و له‌سه‌ر زه‌وی و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دائه‌به‌زێ بۆیه ئه‌و نه‌فسه ناباشانه یان ئه‌و نه‌فسه بێ شه‌رمانه بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كان په‌نا بۆ توند‌و تیژی ئه‌به‌ن هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ندێک دایك له‌مناڵ ئه‌دات یان برای گه‌وره‌و خوشكی گه‌وره له بچوكتر و به‌وشێوه شه‌ڕه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كان و ناو بازاڕه‌كان كه روده‌ده‌ن. ئیسلامیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌و له‌ناوخێزاندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه نه‌هێڵێ ئه‌م ڕێنماییانه دائانێ " ئه‌بێ له‌ده‌ست و ده‌موچاو نه‌ده‌ن و به له‌شیه‌وه ده‌رنه‌كه‌وێ و قسه‌ی ناشرین نه‌ڵێن!!" كێ هه‌یه له‌كاتی توره‌یی و بێزاریدا حساب بۆئه‌مانه بكا‌و ساردنه‌بێتەوە و واز نه‌هێنێ؟؟!
له‌ئیسلامدا كاتێ ئه‌مانه باسكراون بۆ ڕاهینانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هێزی جه‌سته‌یی رابهێنرێ له‌سه‌ر خۆ كۆنترۆڵكردن. ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی لێدانی تێداهاتووه كه كۆتا شتێكه به‌ده‌ست پیاوه‌وه پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان بیكات. ئه‌بێ ئه‌و لێدانه به‌و شێوه‌بێ كه‌له‌سه‌ره‌وه باسكراوه. هه‌رچه‌نده كه‌سه باشه‌كان هه‌رپه‌نای بۆ نابه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای چاكه لەگه‌ڵ یه‌كتر ئه‌ژین و كاتی نه‌گونجانیش به‌چاكه جیاده‌بنه‌وه و پێغه‌مبه‌رو یارانی له‌كاتی توندبوونی كێشه‌دا ماڵیان به‌جێهێشتوه كه‌هه‌ندێ زانا واتای ووشه‌ی" ـ واچربوهن ـ به چونه ده‌ره‌وه‌ی پیاو له‌ماڵ ته‌فسیرئه‌كه‌ن" به‌رای من ئه‌مه‌یان گونجاوتره له‌گه‌ڵ سوننه‌تی كرداری پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ربێ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری وچاكی ئه‌وهه‌نگاوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی خێزانی چونكه كاتێ پیاو به‌گفتوگۆ وخۆتوڕەکردن نه‌یتوانی ژیانی خێزانی له‌تیاچون بپارێزێ ئه‌بێت ماوه‌یه‌ك له‌یه‌ك دوربكه‌ونه‌وه تا ژنه‌كه له‌هه‌ستی خۆی دڵنیا بێته‌وه و هه‌ست به زه‌روره‌تی بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات. ئه‌وكات ئاشتبونه‌وه و هاتنه‌وه‌ناو ژیانی خێزانی به‌قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌بێ.
پێغەمبەر دەستی لە هیچ ئافرەتێک بەرزنەکردووەتەوە
نوچەنێت: بۆچی بەشێک ژنان ئەو هەستەیان هەیە کە ئیسلام مافیان پێشێل دەکات و بەکەم دەیانبینێ ؟ ئایا ئیسلام بەکەم دەیانبینێ یان خراپ سود لە ئیسلام وەرگیراوە بۆ کەم سەیرکردنی ژن ؟
ئامینە سدیق: ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه به‌شێك له‌ژنان هه‌ست ئه‌كه‌ن، ئیسلام مافیان پێشێل ئه‌كات وبه‌كه‌م ده‌یانبینێ من بۆ سێ هۆكار ئه‌یگه‌ڕێنمه‌وه:
هۆكاری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه خۆیان له ئیسلام شاره‌زانین. ئه‌گه‌ر شاره‌زابن وه‌ك یه‌كه‌م شوێنكه‌وته‌ی ئیسلام و یه‌كه‌م فیداكاری ئیسلام كه‌ژن بون ئه‌وانیش خۆیان فیدای ئیسلام ئه‌كرد و به‌دڵ و به‌گیان پابه‌ندی ئه‌بون. خۆئه‌وانیش ژن بون ئه‌یانتوانی وانه‌كه‌ن كه‌س بۆ ئه‌و فیداكارییه زۆری لێ نه‌كردبون به‌ڵكو زۆریان لێئه‌كرا په‌شیمان ببنه‌وه.
یان وه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ی به‌نی دینار كه مێرد و براو باوكی له‌سه‌ر ئیسلام كوژران ته‌نها وتی "ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا حاڵی چۆنه؟ وتیان باشه . وتی ئاده‌ی بابیبینم كه‌بینی ماوه وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌س تۆ بمێنی هه‌مو به‌ڵایه‌كیتر ئاسانه" ئێ خۆ ئه‌مه‌ش ئافره‌تیك بوو بۆچی بوون و كه‌رامه‌تی خۆی له ئیسلامدا ئه‌بینی؟؟ كه‌واته ئه‌و ئافره‌تانه ئیسلام ناناسن.
هۆكاری دووه‌م: هێرشێكی زۆر توند له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه‌و هه‌رچی گومانی دروستكراوی دونیاهه‌یه ته‌رجمه ئه‌كرێ بۆ ناو ژنانی كورد و ئه‌و ژن و كچه نه‌شاره‌زایانه‌ی پێ خانه‌گومان ئه‌كرێ.
هۆكاری سێیه‌م: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی به ناسنامە موسڵمانین به‌ڵام ئیسلام وه‌ك خۆی پیاده ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خۆی دایهێناوه یان كلتوره به‌دین پیشانی خه‌ڵكیدراوه وای له‌ژنانی نه‌شاره‌زا كردوه ئه‌م ژیانه سه‌قه‌ته به ئیسلام تێ‌بگا و ئه‌وهه‌سته خراپه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ئیسلام بۆ دروست ببێ.
نوچەنێت: لە بارەی فرە ژنییەوە رات چییە؟ ئایا ئەوەی لە واقیعدا هەیە ئیسلام پشتگیری لێدەکات؟
ئامینە سدیق: خۆی فره‌ژنی به‌دیلی گێل فرێند و میسیار و موتعه‌و هه‌موو ئه‌وداهێنراوانه‌یه كه ژنان تیایدا قوربانین، هه‌روه‌ها له ئیسلامدا ته‌نها ژنێك و پیاوێك ئه‌سڵه له هاوسه‌رگیریدا به‌ڵام كاتێ ژیانی ئه‌و خێزانه به‌سروشتی ناڕوات و به‌ئارامگه‌یی نامێنێ له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكار ئه‌وكات ئیسلام، ده‌رگای هێنانی ژنیتر ئه‌كاته‌وه به‌حه‌ڵاڵی كه مافی ژن و منا‌ڵیشی تیا پارێزراوبێ . ژنیش هه‌ركات به‌م دۆخه رازی نه‌بوو به‌زۆر دانانرێ و ئه‌توانێ خولع بكات و هیچ تاوانی له‌سه‌ر نییه. یان كاتێ ئه‌زانێ چه‌ن ژنێتی پێ قبوڵ ناكرێ ئه‌توانێ له‌كاتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌و مه‌رجه بكات كه ژنی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.
كه‌واته نه‌ژنی یه‌كه‌م نه‌ژنی دوای ئه‌و زۆری لێناكرێ بۆ قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه. ئیسلامیش بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێ حاڵه‌ت هێناویه‌تی و ئاره‌زوبازی نییه. له ئیسلامدا شوێنكه‌وتنی ئاره‌زو زۆر زه‌مكراوه، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌بینرێ له فره ژنی زۆربه‌ی ته‌نها شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوه. ئیهمالكردن و شه‌ڕو ئاژاوه و لێدان و ئازاردانی ژن و مناڵه تا ڕازیانبكات به هێنانی ژنی دووه‌م و كاتێكیش هه‌ندێ له‌ژێر فشاردا رازی ئه‌بن ئیتر دوای ئه‌وه ئازاری نه‌فسی و كۆمه‌ڵێک نه‌هامه‌تیتر ده‌ست پێ ئه‌كات بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته ئه‌بینرێ ئه‌وه‌نییه كه ئیسلام رێگه‌ی پێداوه.
جگه له‌مانه كاتێك ژنان له‌واقعدا ئه‌مه ئه‌بینن رازی نابن به‌و واقعه‌و لێی تۆقیون و دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه به‌م دژ وه‌ستانه‌وه‌یان تۆمه‌ت ئه‌درێته پاڵیان و به‌كۆمه‌ڵێ ناوی نه‌شیاو ناوزه‌د ئه‌كرێن! ناڵێن دوری له ڕێنماییه‌كانی ئیسلام و به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی ئه‌و چاره‌سه‌ره ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی خولقاندوه ئه‌گەرنا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌خوازراوی خێزان و كۆمه‌ڵگه.
فرەژنی بەدیلی گێل فرێندو بۆی فرێند و هاوسەرگیری موتعە و میسیارە
نوچەنێت: زۆر مامۆستایی ئاینی هەن لە خیتابەکانیاندا تەدەخولی زۆر وردەکاریی ژیانی ژنان دەکەن، بە وردەکاریی جل وبەرگ و زۆر شتی ترەوە، ئایا ئەوە رەوایە ؟
ئامینە سدیق: كاتێک مامۆستایانی ئاینی باس له‌هه‌مو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی ژنان ده‌كه‌ن و باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژن ئه‌كه‌ن”, واته له‌هه‌مو شتێكا قسه‌یان هه‌یه!” ئه‌وه ئه‌ركی خۆیان له‌گه‌یاندن جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن ـ ئیتر راستی بپێكن یان نا، به‌ڵام زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان له‌وبواره‌دا ونن. ئافره‌تانی شاره‌زا كه‌من یان هێشتا جورئه‌تی ئه‌وه‌ناكه‌ن بێنه‌پێشه‌وه له‌وباسانه، كه ئه‌بوو وه‌ك دایكمان عائشه چۆن له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ژنان قسه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌بێت ئافره‌تانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها قسه‌یان هه‌بێ به‌ڵكو ئه‌بو له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فەتوا پێگەیان هەبوایە، من چەند ساڵە لە ناو ئافرەتاندا ئەوە دەڵێم کە ژنانی زانا دەبێت لە هەموو پرسەکاندا قسەیان هەبێت. هەوڵی شارەزایی زیاتر بدەن بە تایبەت لە بورای قورئان و فەرمودەدا. بۆئەوەی فەتواکان تەنها لای پیاوان نەبێت. من خوانەخواستە زاناینی فەتوا ئیتیهام ناکەم بەڵام بێگومانم لەوەی ناتوانن هەست بە ئافرەتان و ناخ و ئازارەکانیان بکەن. بۆیە لە وانەیە نەتوانن بەرژەوەندییان بپارێزن.
زانایانی ئاینی پیاو هەست بە ناخ و ئازارەکانی ئافرەتان ناکەن وەک ئەوەی ئافرەتێک هەستی پێدەکات
نوچەنێت: زۆرجار ئیسلامییه‌کان گله‌یی ده‌که‌ن، که عه‌لمانییه‌کان به‌ناوی ئافره‌ته‌وه قسه ده‌که‌ن و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێک له شته‌کانیان ده‌ده‌ن، پێت وانییه ئه‌وانیش به‌شێوازێکی تر گیرۆده‌ی هه‌مان کێشه بووینه‌وه؟
ئامینە سدیق: من گلەییم لە پیاوانی ئیسلامی نییە هەست دەکەم بواری باشیان رەخساندووە و یارمەتیش ئەدەن. هەرچەندە لە ئاستی پێویستدانییە، بەڵکو گلەییم لە ئافرەتانە کە خۆیان بە کەم رازین و خۆیان لە ئاستێکی کەمی رۆشنبیری‌دا دەوەستن. دەتوانین بە هەندێکیان بڵێین رۆشنبیرن، بەڵام زانا نین"چونکە لە زانستەکانی ئیسلامدا رۆناچن" کەسێکیش زانستی تەواوی پێنەبێت بێگومان ئەبێ هەروەک گوێگر بمێنێتەوە.
پڕۆفایل:
ئامینە سدیق عەزیز
-بەرپرسی رێکخراوی عادیلە خانم بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان.
-خاوەن 30 ساڵ ئەزمونی پەروەردەیی و مامۆستا.
-نوسەر لە بواری تەفسیری قورئان لە بواری ئافرەتان و بواری هزری.
-ئەندامی دەستەی گشتی سەنتەری زەهاوی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment