نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: عێراق ته‌واوى قه‌رزه‌كانى كوێتى دایه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوێت كه‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ رایگه‌یاند، عێراق ته‌واوى پاره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوێتى دایه‌وه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بوو.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى شوبات بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوێت له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، كه‌ عێراق ته‌واوى ئه‌و پاره‌یه‌ى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوێت كه‌وتبووه‌ ئه‌ستۆى.

لیژنه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ مانگى رابردوو عێراق دوایین كه‌ڕه‌ت پاره‌ى كوێتى داوه‌ته‌وه‌، به‌مشێوه‌یه‌ش ته‌واوى پابه‌ندبوونى خۆى بۆ بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوێت سه‌لماندووه‌. به‌ ته‌واوبوونى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش كارى لیژنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت، هیچ ئه‌ركێكى نامێنێ.

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ئابى 1990 ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسێن كوێتى داگیركرد و زیانێكى زۆر به‌و وڵاته‌ كه‌وت. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رگاى بۆ كۆمپانیا و حكومه‌ت و خه‌ڵكى كوێت كرده‌وه‌، ئه‌وانیش دوو ملیۆن و 700 هه‌زار داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد، كه‌ بڕه‌كه‌ى گه‌یشتبووه‌ 352 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار. به‌ڵام لیژنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ ته‌نیا ملیۆنێك و 500 هه‌زار داواكاری قبووڵ كرد كه‌ بڕى پاره‌كه‌ى 52 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین