سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەى زیگی مارچ ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان  لە پەیامێکدا بۆ کۆچى دوایی زیگی مارچ سەرەخۆشى لەبنەماڵەکەى.

 

ئەمڕۆ (17/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی سیاسەتوان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا و دۆستی دێرینی گەلی کوردستان، زیگی مارچم پێگەیشت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوبه‌شی خەمیانم."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (15-2-2022) زیگی مارچ، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى ئەڵمانیا و دۆستى دێرینى کورد لە ماڵەکەى خۆیدا بە هۆى نەخۆشى لە ئەڵمانیا کۆچى دواییکرد.

 

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بنەماڵەى زیگى مارچ:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی سیاسەتوان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا و دۆستی دێرینی گەلی کوردستان، زیگی مارچم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوبه‌شی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

17-2-2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین