ئۆپۆزیسیۆنی توركیا: ناتوانین هه‌ده‌په پشتگوێ بخه‌ین
نوچەنێت:
دوای په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌هۆی به‌شداری پێنه‌كردنیان، ره‌خنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش پارته‌كه گرت، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری رایگه‌یاند،" ناتواندرێت هه‌ده‌په پشتگوێ بخرێت."
ئه‌مرۆ هه‌ینی (18/شوباتی 2022) ماڵپه‌ڕی (ئه‌حوالی توركی) بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په به‌هۆی به‌شداری پێنه‌كردنی پارته‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان، ره‌خنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه گرت، كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ راگه‌یاند، "ئێمه رێز له هه‌موو پارته سیاسیه‌كان ده‌گرین، ناتوانین هیچ پارتێك پشتگوێ بخه‌ین، به‌تایبه‌ت هه‌ده‌په كار له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كات، ئه‌وان ده‌ڵێن، ناتوانن پشتگوێمان بخه‌ن، به دڵنیاییه‌وه كه‌س ناتوانێت پشتگوێ‌یان بخات."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئۆغلۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئێمه رێز له پارته سیاسییه‌كان ده‌گرین، هۆكاری به‌شداری پێنه‌كردنی هه‌ده‌په‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گرێته‌وه، ئێمه له‌و كۆبونه‌وه گفتوگۆی كۆتاییمان له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌ی نێوانمان كرد، راسته هه‌موو لایه‌نه‌كان جیاوازیمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین له‌سه‌ر خاڵێك كۆبینه‌وه، ئه‌و مێزه بریتیه له مێزی هیوا، له داهاتووش مێژوو ده‌ستكه‌وته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌نووسێته‌وه."
ده‌رباره‌ی كاره‌كانی داهاتووشیان سه‌رۆكی جه‌هه‌په گوتی، "ئێمه نه‌خشه رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ توركیا دیاری ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده پارێزه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌وڵیان داوه فشار بخه‌نه سه‌ر دادگا، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جێبه‌جێكردنیش به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ ده‌بن."
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌ده‌په‌ش له دادگا كلیچدار ئۆغۆ ئاشكرایكرد، "دادگا دوو مانگی تری مۆڵه‌ت به هه‌ده‌په داوه بۆ ئه‌وه‌ی دژ به داخستنی به‌ڵگه‌كانی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیایه، چونكه له ئه‌گه‌ری داخستنی ئه‌و پارته‌ی نزیك له كورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن به‌رز ده‌بۆوه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment