هەوڵدەدەرێت نرخی هێڵەکانی گواستنەوە زیادبکرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

هاوڵاتییان دەڵین، نرخی هێڵی گواستنەوەی گشتی زیادبووە، ئەمڕۆ لە هێڵی 30مەتری لە جیاتی 500دینار 750دیانر وەرگیراوە. قائیمقامی هەولێر دەڵیت: هیچ بڕیارێک بۆ گرانبوونی نرخی هێڵی گواستنەوە نەدراوەو بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین.

 ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022) نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر، دەربارەی نرخی گواستنەوەی پاسەکانی نێوخۆی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند " کرێی پاسی هێڵەکانی گواستنەوەی شاری هەولێر زیادی نەکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش بەدواداچوون دەکەین".

چەند هاوڵاتییەک بە نوچەنێتیان راگەیاند"ئەمڕۆ نرخی گواستەنەوەی پاس، بە هێڵی گواستنەوەی شەقامی (30)مەتری لە 500 دینارەوە بووەتە 750دینار" قائیمقامی هەولێر گوتی " هیچ شتێکی وا نەبووە. گەر هەشبێت ئێمە بەزووترین کات بەدواداچوون دەکەین".

بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی سوتەمەنی، شۆفێرانی هەولێر و سلێمانی خاوەن پاسەکانی هێڵی گواستنەوەی ناوخۆ داوای بەرزکردنەوەی نرخی گواستنەوە دەکەن، سەندیکاکانی گواستنەوەی هەردوو شارەکەش هەوڵدەدەن رێگری لە بەرزکردنەوەی نرخی گواستنەوە بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین