هیوا سەید سەلیم: عیراق بە قەیرانی سیاسی گەورەدا تێپەڕدەبێت دیمانە

لاڤین عومەر: نوچەنێت

هیوا سەید سەلیم چاودێری سیاسی، دەربارەی بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، لایەنە کوردییەکان لەسەر پرسی سەرۆککۆمار دەبێت خۆشیان بێت ترشیان بێت،دەبێ پێکەوە دابنیشن رێکبکەون لەوە زیاترکورد نەبێتە قوربانی.

نوچەنێت: دۆخی سیاسی عێراق چۆن دەبینی، پێتوایە ئەم ئاڵۆزییە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

هیوا سەید سەلیم: دوای هەڵبژاردنی پیشوەختەی ١٠ی ئۆکتۆبەر، لەوپەڕی خراپیدایە بەڵگەش بۆ ئەوە، نزیکەی چوار مانگ تێدەپەڕێت، ئەو پەرلەمانەی کە متمانەی خۆی وەرگرتووە نەیتوانییوە بە ئەرکەکانی خۆی هەڵبستێت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە عێراق بە قەیرانی گەورەی سیاسی تێدەپەڕێت.

نوچەنێت: پێتوایە پیکهێنانی حکومەت دوادەکەوێت؟

هیوا سەید سەلیم: نەخێر، لەبەر ئەوەی بەشە یاساییەکەی کە دەستور دیاری کردووە، ئێستا پێشێلکاری لەسەر دەستور هەیە،ئەو پێشێلکارییەش وایکردووە کە پەرلەمان دەستەوەستان بێت لەوەی نەتوانێت دانیشتنی ئاسایی بکات بۆ هەڵبژراردنی سەرۆککۆمار، واتە بەردەوامیدانە بە پێشێلکاری دەستور، بۆیە دەبێت لایەنەکان کە متمانەی خەڵکیان وەرگرتووە پەلەبکەن لەوە زیاتر دەستوری عێراق پێشێل نەکرێت بگرە دانیشتنی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکرێت، کە ئەویش بە رۆڵی خۆی هەستێت و کوتلەی گەورە رادەسپێرێت، بۆئەوەی بەربژێری بۆ سەرۆک وەزیران هەبێت، بۆ ئەوەی عیراق لەو قەیرانە دەربازبێت کە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە تێیکەوتووە.

دواجار کورد دەبێت لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار رێکبکەون

نوچەنێت: گەمە نێو دەوڵەتی و هەرێمییەکان، پێگەی کام بەربژێر بەهیز دەکات؟

هیوا سەید سەلیم: بێگومان عێراق بەدەر نییە لە کاریگەری هەرێمی و ناوخۆیی هەردووکیان کاریگەری لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراقدا هەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین زیاتر ململانێکە  ململانێی هەرێمییە وڵاتان دەستیان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق وەرداوە، دەستوەردانی سیاسی و سەربازی دەکەن،لەم بارودۆخەدا عێراق گەر بیهەوێت کێشەکانی خۆی بە ریشەیی چارەسەر بکات دەبێت ئەو بەڵێنەی لەسەردەمی هەڵبژرادن تەنانەت خودی هەڵبژاردن لە پێناو هەڵبژرادنی پێشوەختەی لە پێناوکرا ئەوەیە کە سنورێک بە دەستوەردانی دەرەکی دابنرێت لە عێراق، ئەو بەڵێنە نە کرێتە کردار، لەو بڕوایەدام بارودۆخی عێراق لە ئێستا زۆر خراپتر دەبێت.

دەستوەردانی سیاسی و سەربازی دەرەکی لە عیراق هەیە

نوچەنێت: بەرای ئێوە چانسی کام بەربژێر بۆ سەرۆککۆماری زیاترە؟

هیوا سەید سەلیم: ناتوانرێت پێشبینی ئەوە بکرێت چونکە دەزانین ململانێکان بەهێزن، ئەوەی یەکلا کەرەوەیە ئەوەیە زیاتر ئەو پشکە بەپێی ئەو عورفە دەستورییە، کە لە عێراق کاری پێکرا لە دوای روخانی سەدام، ئەو پۆستە بۆ کورد دەبێت، لە کورد بۆ کێ دەبێت ئەوە ئاسان نییە ئێستا پێشبینی بکەی.

نوچەنێت: وەک چاودێرێکی سیاسی چۆن پێشبینی ئەم بارودۆخە دەکەن؟

هیوا سەید سەلیم: پێشبینی دەکەم ئەو قەیرانە تا چەند هەفتەیەکی تریش درێژەی هەبێت، بەڵام سەرئەنجام دەبێت لایەنەسیاسییەکان، بەتایبەتیش شیعە کە ئێستا لە نێوخۆیاندا ململانێی توندیان هەیە لەسەر کوتلەی گەورە، سەرۆک وەزیران هی ئەوانە دەبێت ئەوان رێکبکەون چۆن رێکدەکەون ئەوە دەمێنەوە سەرخۆیان،بەدیوەکەی تریشی کوردە- لایەنە کوردییەکان لەسەر پرسی سەرۆککۆمار دەبێت خۆشیان بێت ترشیان بێت دابنیشن رێکبکەون لەوە زیاترکورد نەبێتە قوربانی ئەو ململانێیەی کە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین