محەمەد ئەمین: هەموو هەوڵێک دەدەین کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

محەمەد ئەمین ئەندام پەرلەمانی عێراق، بڕیار وابوو کۆبوونەوەکە سەعات(11) بێت، دیارە ئەو رێژەی پێویستە( 220) ئەندام پەرلەمانەتا ئێستا تەواو نەبووە کۆبوونەوەکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دواخرا، بەڵام بەهیواین رێژەکە تەواو بێت، لەو بڕوایەشداین تەواو بێت

ئەمڕۆ شەممە(26/ئادار/2022)محەمەد ئەمین فارس ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان  لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت "هەموو هەوڵەکان کراوەو دەکرێت بۆ ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوە بکرێت، بڕیار وابوو کۆبوونەوەکە سەعات(11) بێت، دیارە ئەو رێژەی پێویستە( 220) ئەندام پەرلەمانەتا ئێستا تەواو نەبووە کۆبوونەوەکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دواخرا، بەڵام بەهیواین رێژەکە تەواو بێت، لەو بڕوایەشداین تەواو بێت".

لەلایەکی ترەوە ئەو دەربارەی ناکۆکییەکانی حزبەکان بۆ نوچەنێت گوتی "خۆی ئیتر ئەوە پڕۆسەی دیموکراتییە، لە پڕۆسەی دیموکراتیشدا هەڵبژاردن و دەستور هەیە بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردن دەکرێت، هەڵبژاردنیش بۆ ئەو لایەنانەیە کە سەرکەوتوو دەبن حکومەت پێکبهێرنرێت، لەبەر ئەوە پڕۆسەکە پڕۆسەیەکی ئاساییە و دیموکراسییە لە هەموو جیهانیش هەروایە، ئەو لایەنانەی سەرکەوتوو دەبن کورسی بەدەست دەهێنن دەبێت ئەوان حکومەت پێکبهێنن و سەرۆککۆماریش دەست نیشان بکەن".

هەر سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناسر هەرکی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ نوچەنێت ئاشکرای کرد "هەوڵەکان بەردەوامن هەردوولا هەوڵدەدەن لایەنی 2/3ئامادە بکات لایەنەکەی تر کە دەیەوێ 1/3نەهێڵێت بچنە ناو هۆڵی پەرلەمان هەردوولا بەردەوامن، تا ئێستا هیچ یەکلا نەبۆتەوە ژمارەیەکی زۆر باش لەپەرلەمان ئامادەن، ئومێد دەکەین و چاوەڕوانین ناکۆکی تەواو بێت و کۆبوونەوە دەست پێبکات".

سەبارەت بە ناکۆکی نێوان حزبەکان ناسر هەرکی دەڵێت "ئەگەر بێت و بیر لە راستی ئەوە بکەیتەوە ئەو خەڵکەی کە رازی نەبوو لە دەسەڵاتی پێش و ئێستا فەرمون بابێنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە، با گۆڕانکاری لە سیستەمی حکومڕانیدا بکرێتەوە، زەرەرمەندی یەکەمیش گەلی عێراق دەبێت، ئەگەر تۆ دەتەوێت گۆڕانکاری بکەیت و ژیانی خەڵکی عێراق باشتر بکەیت، پێویستە حکومەتێکی زۆرینە هەبێت و کەمینەیەکی ئۆپۆزسیۆنی چالاکیشی هەبێت، هەردوولا کێبڕکێ بکەن لە سەر ئەوەی کە کێ زیاتر دەتوانێت خزمەت بەو گەلە بکات، کە چەندین ساڵە بووەتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی حزبەکان".

دەربارەی بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانی لایەنەکان گوتیشی "ئەگەر بێت و ناکۆکییەکان بەردەوام بێت گەلی عێراق زەرەرمەندە، دەبێت چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت، چۆن چارەسەر دەکرێت کۆمەڵێک رێگا هەن بۆ چارەسەرکردنەکە، بە بڕوای من هەندێک رێککەوتنی تر بێتە ئاراوە، ئەگەر ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە نەکرێت لە رۆژانی نزیکدا کۆبوونەوەی تر ئەنجام دەدرێت عێراق لەم بارودۆخەی ئێستادا رزگار بکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین