وەزیرى کارەبا: داهاتى مانگانەى وەزارەتى کارەبا (45) ملیار دینارە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیرى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر چارەسەرنەکردنى کێشەى پێدانى کارەبا ڕایدەگەیێنێت هۆکارى سەرەکى زۆرى خواست لەسەر کارەبا و کەمى سووتەمەنییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/ئادار/2022)، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند،  داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها (10%)ی بۆ ئێمەیە ئەوی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە، لەو (10%) یەش، (8%) بۆ پرۆژەکانە و (2%) بۆ حەوافزی عەداد ئەوانەی دەچن داهات کۆدەکەنەوە، ئەوەی تر بۆ سووتانی وێستگە و گۆڕینی تۆڕەکانە و گەڕەکی تازە ئەوەش تەنها (8%)، لە (2021) داهاتی ئێمە (586) ملیار دینار بووە، بە تێکڕا داهاتی مانگانەی وەزارەتی کارەبا، له ‌نێوان (45-50) ملیار دیناره.

کەمال محەممەد سەبارەت بە کێشەى کارەبا لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، هەموو ساڵێک لە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت، دەگاتە نزیکەی (6500) مێگا وات، هەروەها بەشداربووانی کارەبا ساڵانە لە (80) بۆ (90) هەزار ساڵانە زیاد دەکات.

وەزیرى کارەبا زیاتر روونیدەکاتەوە، ئەگەر سوتەمەنی هەبێت ئەو بۆ وێستگانەی ئێستا هەن دەتوانین (6700) مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنین بەڵام ئەو غازەی هەمانە (450) پێ سێ جایە ئەوە بەش ناکات ئێستا ئێمە (14-15) یەکە هەریەکەی (425) مێگاواتە وەستاون و کارناکەن لەبەر بابەتی سوتەمەنی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین