توركيا سەركۆنەى هێرشە تيرۆرستييەكەى سەر شارى هەولێر دەكات هەواڵ

نوچەنێت:

دواى ئەوەى شەوى رابردوو هێرشێكى تيرۆرستيى كرايە سەر شارى هەولێر، كاردانەوەى ناوخۆيى و جيهانى لێكەوتەوە، لەو بارەيەوە وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە راگەێندراوێكدا سەركۆنەى ئەو هێرشەى كردوو بە تێكدانى ئاشتى عێراق و ناوچەكەى وەسفكرد.

ئەمڕۆ يەكشەممە (13/ى ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە راگەيێندراوێكدا، بەتوندى سەركۆنەى هێرشە تيرۆرستييەكەى سەر شارى هەولێرى كردووە. 

لەبەشێكى ئەو راگەيێندراوە هاتووە، "ئەو هێرشە تيرۆرستيیەى بە مووشەكى باليستى كرايە سەر شارى هەولێر بۆ تێكدانى ئاشتى و سەقامگيرى عێراقە و هەرگيز مايەى قبوڵكردن نييە."

وەزارەتى دەرەوەى توركيا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "توركيا لە پاڵ عێراق رووبەڕووى ئەو هێرشە تيرۆرستيانە دەبێتەوە."

شەوى رابردوو لە رێگەى ژمارەيەك مووشەك هێرشێكى تيرۆرستى كرايە سەر شارى هەولێر، بەڵام هيچ زيانێكى گيانى نەبوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین