سەرۆکی حکومەت دڵنیایی دەداتە موچەخۆران
نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە موچەخۆران کە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە تەرخان دەکەن و هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی بڕی پێویست دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ( 16/ئازار/2022) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجامدا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بڕیاریان داوە لە رۆژانی جەژنی نەورۆزیشدا دابەشکردنی موچە بەردەوام بێت. هەوڵی جیدییان بۆ ئەوەبووە بەردەوام پارە تەرخان بکەن بۆ دابەشکردنی موچە و بەردەوامیش دەبن لە دابەشکردنی مووچە و لە دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە هەیە، بەپێی ئەو داهاتەی کە هەرێمی کوردستان هەیەتی.
مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەت ئەوەشی راگەیاند: رۆژی سێشەممە ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسندکرا، هیوادارین ئەو بڕە پارەیە بە زووترین کات بخرێتە سەر حیسابی هەرێمی کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment