بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ دەرچوو
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە(20/ئازار/2022)ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە.
شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی خانەنشینان لەبەردەم بانکەکانی دابەشاکردنی موچە رۆژیان کردەوە. ئەمڕۆش لە نۆرەی وەرگرتنی موچەدا دوو خانەنشینی تەمەن(70، 76) ساڵ لەبەردەم بانکی تانجەرۆ گیانیان لە دەستدا.
بۆ مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، وەزیری دارای بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێندرێت کە پێکهاتبێت لە زانا محەممەد قادر، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی سلێمانی، ئاشتی کەریم سەیف، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم سلێمانی، دەرسیم نەوزاد محەممەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سلێمانی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment