وەزارەتی پەروەردە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: شایسته‌ی دارایی چاودێریکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی یه‌که‌م و دووه‌می ساڵی (2020 – 2021) خه‌رج ده‌کات.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 16ئازار/2022) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: دەبێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوەکە:

رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی شایستەی دارایی( چوار ملیار و سەد و شەست و حەوت ملیۆن پێنج سەدو هەشتاو چوار هەزار و دوو سەد دینار/ 4،167،584،200 ) بۆ چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی (2020 – 2021).

دەبێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکرێت.

ئالان حمە سعید

وەزیری پەروەردە

  16 - 3 - 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین