چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ بەكارهێنانی‌ ماددەی هۆشبەرى دەستگیر دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر، چوار هاووڵاتى عەرەب بە یەکێک لە پڕۆژە گشتیارییەکانى دوکان لەلایەن پۆلیسى سلێمانى دەستگیر دەکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، دوای‌ ‌ گومانکردن لەچوار گەشتیاری عەرەب لە پڕۆژە گەشتیارییەكانی قەزای دوكان كە بەكارهێنەری‌ ماددەی‌ هۆشبەرن، دەستبەجێ پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی‌ مانەوەی‌ گەشتیارەكان ‌و توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "لەئێستادا تۆمەتباران (ح. ا. خ) لە دایكبووی(٢٠٠٠)، (ی. ش. ع) لە دایكبووی (١٩٩٨)، (ا. ح. م لە دایكبووی(١٩٩٠) و (ا. ع. غ) لە دایكبووی (١٩٩٩) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون ، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن."

سەبارەت ناسنامە و شوێنى نیشتەجێبوونى تاوانباران پۆلیسى سلێمانى ڕاشیگەیاند، "سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان و بەمەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین