پۆلیسى سلێمانى سەرجەم هێزەکانى دەخاتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە بۆنەى هاتنى بۆنەکانى ئادار و نەورۆز، سەرجەم هێزەکانى پۆلیس دەخاتە ئامادەباشییەو و لە ڕاگەیێندراوێکیشدا دەڵێت، "داوا لەهاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەكاری نایاسایی."

ئەمڕۆ شەممە (19/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ هێزە ئەمنییەکان داوایان لێدەکات،   "سەرجەم هێزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەقەزاو ناحیەكانیشەوە لەحاڵەتی ئامادەباشیدان، داوا لەهاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەی خۆشی چونكە هێزەكانمان لەسەرجەم شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوەو هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى دا هاتووە، "داواش لەهاوڵاتیان دەكەین، وەك چۆن هەمیشە هاوكاری هێزەكانمان بوون ئێستاش هاوكارمان بن بەئاگاداركردنەوەمان لەهەر سەرپێچییەك و هەر گومانێك كە دەكرێت بۆ نانەوەی پشێوی، پەیوەندیمان پێوە بكەن بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی 

105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین