پارێزگاری هەولێر وادەی دابەشکردنی زیانمەندانی لافاوەکەی دیاریکرد کوردستانی

نوچەنێت

حەوت ملیار و 500 ملیۆن دیناریان تەرخانکردووە و وەکو هاوکاری بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت، کە لە لافاوەکانی ساڵی رابردووی هەولێر زیانیان بەرکەوت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە(27/ئازار/2022 )  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەزار و 189 ئۆتۆمبێل، سێ هەزار و 183 خێزان و ماڵ، 408 خانوو- و 350 دووکان زیانیان بەرکەوتووە.  

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە وادەی دەستکردن بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەڵیت: دوو بەیانی یان سێ بەیانی، بەپێی ئەو فۆڕمانەی کە کاتی خۆی لیژنەکانمان گەڕاون، سەرژمێرییان کردووە و زیانەکانیان دەستنیشان کردووە، پەیوەندی بە کەسەکانەوە دەکرێت و شوێنێک دیاری دەکرێت و چەند لیژنەیەک بە بڕێک پارەهاوکارییان دەکەن.

ئەم ساڵ دوو لافاو لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و ناوەڕاستی کانونی یەکەم هەولێریان گرتەوە. زیانەکانی ئەم لافاوانە بە 20 بۆ 21 ملیار دینار خەمڵێندراوە. بەپێی لێدوانی پارێزگاری هەولێر، حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار لەبەردەستدایە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانمەندبوون.

ئومێد خۆشناو، هۆکاری لافاوەکەی بۆ هەندێ پڕۆژە گەڕاندەوەو گوتی: ئەو پرۆژانەی بوونەتە هۆکاری زیانگەیاندن و وایانکردووە لافاوەکە زیانی زیاتربێت. یان ئەو شوێنانەی بە زێدەڕۆ دروستکراون، سزا دەدرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین