توركيا نوێترين جۆرى فڕۆكەى بێفرۆكەوانى بەرهەم هێنا هەواڵ

نوچەنێت:

لە نوێترين بەرهەمى پيشەسازى سەربازیى توركيا، بەرێوەبەرى تەكنيكى كۆمپانياى بايكارى توركى، چەند وێنەيەكى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، سەلجوق بەيرەكدار، بەرێوەبەرى جێبەجێكارى تەكنيكى كۆمپانياى بايكارى توركى بۆ پيشەسازى سەربازى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر چەند وێنەيەكى ئەو جۆرە فڕۆكە نوێيەى بڵاوكردەوە. 

دەبارەى تايبەتمەندييەكانى ئەو جۆرە فڕۆكە سەلجوق وردەكارييەكانى نەخستۆتە ڕوو، تەنيا نووسيويەتى ئەو جۆرە فڕۆكە دووباڵى هەيە.

بەو هەنگاوە نوێيە توركيا لەبوارى پيشەسازى سەربازى دەبێتە خاوەنى جۆرێكى نوێى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆى ئەزموونى سەركەوتووى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا لە شەڕەكانى ئەرمينيا و ليبيا و سووريا، لەسەر ئاستى جيهان پێشوازى گەرم لەو جۆرە فڕۆكەيە بكرێت.

لە مانگى تەمووزى رابردوو، بەرێوەبەرى كۆمپانياى بايكار رايگەياند، لە يادى (100) ساڵەى توركيا، كۆمپانياكەمان يەكەم جۆرى فڕۆكەى نوێ بێفڕۆکەوان دەخاتە بازاڕەكان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین