تورکیا بە پارە و خۆراک هاوکارى سوپاى لبنان دەکات هەواڵ

نوچەنێت:

باڵيۆزخانەى توركيا لە بيرووت لە بەياننامەيەكدا بڵاوى كردەوە، سوپاى وڵاتەکەى بە بڕى (260) تەن خۆراک وەک هاوكارى بۆ سوپاى لبنان ناردووە.

دوێنێ دووشەممە لە بەندەرى بەيرووت، بە ئامادەبوونى عەميد روكن ئيلياس يوس نوێنەرى عەماد جوزاف عون فەرماندەى سوپا و  هاكان تەشاكل باڵيۆزى توركيا لە لبنان و ژمارەيەك ئەفسەرى دیکە، لە ئاهەنگێکدا هاوکارییەکانى وڵاتەکەى ڕادەستى سوپاى لبنان کرد.

باڵيۆزى توركيا لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رايگەياند، سوپاى لبنانى داواى هەندێ هاوكارى دياريكراویان بۆ ئەفسەران و کەسوکارى سەربازانى سوپاکەیان كردبوو، بۆيە پاشكۆى سەربازى باڵيۆزخانەى توركيا لە بەيرووت لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى تاووتوێى ئەوبابەتەيان كرد،  بڕياریماندا سەدان تەن خۆراک پێشكەش بە سوپاى ئەو وڵاتە بکەین.

باڵيۆزى توركيا راشيگەياند، هاوكاريیەكانى توركيا بۆ سوپاى لبنان لە بوارى سەربازى بەردەوام دەبێت و هەموو بوارەكانیش دەگرێتەوە، بۆ ئەوەى بتوانن لەو قەيرانە ئابوورييە دەرچن، كە لبنيانيەكان گيرۆدەى بووينە.

لاى خۆشيەوە عەميد ئيلياس يوسف لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەياند، ئەو هاوكارييانەى هێزە چەكدارەكانى توركيا پێشكەشى سوپاى لبنانيان كردووە، ئاماژەيە بۆ هاوسۆزى نێوان هێزە چەكدارەكانى نێوان هەردوو وڵاتە و بەهایەکى گەورەى هەیە.

لە بەشێكى ترى قسەكانییدا يوسف گوتى، هاوكاريیکردنى توركيا بۆ سوپاى لبنان يەكەم جار نيیە، ئەو هاوكارييانە لە چوارچێوەى ئەو یەیوەنديیە بەهێزەیە کە لە نێوان توركيا و لبنان هەیە، چونكە توركيا چەندين جارى دیکە رێكخراوەكانى ئەو وڵاتە هاوکارى تەندروستى و پێداويستي تریان پێشكەشى لبنان كردووە.

لە مانگى ئۆكتۆبەرى رابردووش، عەميد زياد نەسڕ جێگرى سەرۆك ئەركانى سوپاى لبنان، سوپاسنامەيەكى بڵاوكردەوە، تێيدا سوپاسى هاوكارييە سەربازييەكانى توركياى كردبوو، كە بەشێوەى جۆراوجۆر هاوكارى سوپاکەیانى کردووە.

لە ٤ى مانگى ئابى ٢٠٢٠دا، تەقينەوەيەكى گەورە بەيروتى پايتەختى لبنانى هەژاند، کە بووە هۆى كوژانى (140) كەس و برينداربوونى (5000) هەزار كەسى تر، ئەوەش دەنگدانەوەيەكى گەورەى جيهانى لێكەوتووە.

ڕاستەوخۆ دواى ئەو رووداوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان پرسەنامەیەکى ئاراستەى گەلى لبنان كرد، هەروەها دەزگامرۆیى و دبلۆماسيەكانى تورکیا هاوکارى و  هاوسۆزیى خۆیان پێشکەش بە کەسوکارى لەگەڵ قوربانيانى تەقينەوەيەکە کرد.

لە كۆنگرەى ٢٠١٨ى رۆماشدا، توركيا رايگەياند ئامادەيە هاوكارييەكانى بۆ دەزگا سەربازييەكانى لبنان فراوانتر بكات، هەروەها بەڵێنى پێدانى (7) ملیۆن دۆلارى ئەمەریکى بە سوپاى لبنان دا، بۆ ئەوەى سوپاى لبنان بتوانن ببن بە "هێزێكى نموونەيى".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین