هه‌ولێر نرخى ئه‌مپێرى کارەبای موەلیده‌كانى دیارى كرد کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكى لیژنه‌ى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌ نوچه‌نێت راگه‌یاند، بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌باى مولیده‌ له‌ مانگى رابردوو "ئادار" هه‌شت تا 16 هه‌زار و 500 دینار دیارى كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سێی نیسانى 2022 قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكى لیژنەى مولیده‌ ئه‌هلییه‌كانى شارى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ دیاریكردنى نرخى كاره‌باى مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان كراوه‌ و بڕیار دراوه‌ بۆ هه‌ر نرخێك هه‌شت هه‌زار تا 16 هه‌زار و 500 بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك به‌گوێره‌ى جیاوازى شوێنه‌كان وه‌ربگیرێت.

سه‌باره‌ت به‌ كاره‌باى مولیده‌ى شوێنه‌ ئه‌هلییه‌كانیش قاره‌مان مه‌ولوود گوتى، "بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێكى شوێنه‌ بازرگانییه‌كان 19 هه‌زار و 500 دینار دیارى كراوه‌".

گوتیشى له‌ مانگى رابردوو "ئادار" نزیكه‌ى 313 كاتژمێر كاره‌باى موه‌لیده‌ به‌ ماڵان دراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین