ئەو چوار کەسەى دەستدرێژییان کردبووە سەر ئافرەتێک دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لەڕاگەیێنراوێکدا، دەستگیرکردنى شەش تۆمەتبار ڕاگەیاند، كە چوار لەو تۆمەتبارانە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و دەستدرێژییان كردبووە سەری.

ئەمڕۆ دووشەممە (4/نیسان/2022)، پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "لەدوو چالاكی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیركران كە دوو لەتۆمەتبارەكان تەقەیان لە هاوڵاتییەك كردبوو، چوار تۆمەتبارەكەی تریان لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراون كە دەستدرێژیان كردبووە سەری."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى دا هاتووە، "دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردۆتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان سکاڵاکاری هەڵخەڵەتاندووەو بردویەتی بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ، لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردۆتەسەر."

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران (ر، ف، ح لەدایكبووی 1994)،(ه، م ، ع لەدایكبووی 1994)، (أ، ف، ر لەدایكبووی 1988)، (ب، ص، م لەدایكبووی 1988) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین