شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن له‌ باره‌ی نه‌وته‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.

بڕیارە سبەی دووشەممە( 11/نیسان/2022) به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێکردن و گفتوگۆکردنی پرسی نه‌وت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا بکات.

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیار درا، لیژنه‌یه‌کی شاره‌زا بۆ تاوتوێکردنی پرسی نه‌وت و- وزه‌ سه‌ردانی به‌غدا بکات. یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا ئه‌و بڕیارانه‌ن، که‌ به‌م دواییانه‌ له‌ لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ له‌ دژی که‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستان ده‌رچوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین