کەسوکاری ئەنفالکراوان لە نوگرەسەلمانەوە داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی عیراق دەکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە( 14/نیسان/2022) 34 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئەنفال تێدەپەڕێت، کە لەورێگەیەوە دەسەڵاتی فاشیستی بەعس ویستی گەلی کورد لە ناوببات.
بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان، لە زیندانی نوگرە سەلمان لە باشووری عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پڕۆسەی ئەنفال لە سەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنێ وەک حکومەتی میراتگریش داوای لێبوردن لە نەتەوەی کورد بکات و روفاتی ئەنفالکراوانیش لە بیابانەکانی پاێزگای موسەنا بگەڕێننەوە زێدی خۆیان.
لە ساڵی 1988 له قۆناغهکانی دوو، سێ و چواری پرۆسهی ئهنفالدا زۆربەی ژن و منداڵ و پەککەوتەکانی رەوانەی نێو زیندانی قەڵای نوگرە سەلمان کران لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق، بەهۆی ئەشکەنجە و برسیکردنیان ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لە دەستدا، پاسەوانی گرتوخانەکەش تەرمەکانیان لە دەرەوەی بەندیخانەکە بەجێهێشتووە و بوونەتە خۆراکی ئاژەڵەکان..
پڕۆسەی ئەنفالکردنی کورد، کە ئامانج لێی لەناوبردنی کوردانی کوردستانی باشور بوو، بە هەشت قۆناغی سەربازی له ماوەی سێ ساڵ جێبەجێکرا، دەیان هێزی ئەمنی رژێمی بەعس بەشداریان تێدا کرد، لە ئاکامدا 182 هەزار هاووڵاتی کورد ئەنفالکران و بە کۆمەڵ زیندە بەچاڵکران.
قەڵای زیندانی نوگرە سەلمان کە دەکەوێتە سەر سنووری وڵاتی سوودیە، مەترسیدارترین زیندان و دوا وێستگەی مان و نەمانی دەیان هەزار ئەنفاکراوبوو، تەنانەت لە بیابانەکانی چواردەوریشی چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ هەن، کە تاکو ئێستا هەڵنەدراونەتەوە.

.jpg)

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment